»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی: ئەوەی لە سلێمانی دەكرێت لە شارەكانی تری عێراق و هەرێم نەكراوە

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەزمونێكی سەركەوتووە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بۆ چاودێری كردن و پاراستنی مافی گشتی دەشڵێت: ئەوەی لە سلێمانی  لیژنەكان دەیكات لە هیچ كام شارەكانی تری عێراق و هەرێم نەكراوە و ئامانجی لیژنەكان بەهیچ جۆرێك سزادان نیە بەڵكو كرۆكی كارەكانیان پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و داكۆكی كردنە لە بەرژەوەندی گشتی خەڵك , 
ئەمڕۆ دووشەممە 20.1.2020, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی باڵاو كۆی ئەندامانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سڵمانیدا كۆبووەوە , لە دەستپێكی قسەكانیدا قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لە هەموو ئەندامانی لیژنەهاوبەشەكان كرد لە بەرامبەر ئەو ئەرك و بەرپرسیارییەتیە گەورەیەی كە جێبەجێی دەكەن كە ئەویش  پارێزگاری كردنە لە "تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە سەرپێچی كاران و قۆستنەوەی بازاڕ بۆ مەبەستی تایبەتی و زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی"  ئاوات محەمەد ووتی: لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لیژنەكان لە سنوری سلێمانی و بەشێك لە ناوچەكانی تر كاری زۆر گەورەو گرنگیان كردووە و بەهەوڵی ئەوان ژیانی هەزاران كەس لە مەترسی و گرفتی تەندروستی پارێزراوە و توانیویانە رۆڵێكی گرنگ ببینن لە پاراستنی سەلامەتی خۆراك و هەموو ئەو لایەنانەی تر كە پێویستیان بە چاودێری وورد هەیە , 
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: ئامانجی لیژنەكان روون و رەوانەو تەنیا ئەركیان پارێزگاری كردنە لە لایەنی تەندروستی خەڵك و رێگری كردن لە هەر كارێك كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت , لەم چوارچبێوەیەدا و بەپێی مورج و رێنماییەكان ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن, ئامانجی لیژنەكان  بەهیچ شێوەیەك سزادانی هیچ كەس و پیشەوەر و كاسبكارێك نیە بەڵكو دەمانەوێت ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتیە گەورەیەی كە لە ئەستۆماندایە كە ئەویش پار استنی ژیانی خەڵكە لە ئاستێكی باڵادا بیپارێزین و رێگە نەدەین خەڵك زیانی پێ بگات , 
قائیمقامی سلێمانی روونشی كردەوە رۆژانە لەرێگەی "38" لیژنەوە كە هەریەكەو تایبەتەبە بە بوارێك بەدواداوچون دەكرێت بۆ هەموو شوێنەكان و رێگری دەكەن لە هەموو جۆرە سەرپێچی و كارێكی نایاسایی , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە سەردانەكانیاندا تەنیا مەبەستیان پابەند بونی ئەو شوێنانەیە بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەك داخستن و سزادانی ماددی و رووبەڕوو كردنەوەیان بەدادگا , 
لە بارەی رۆڵی لیژنەكانیش ئاوات محەمەد ووتی : لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەزمونێكی سەركەوتوون لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بۆ چاودێری كردن و پاراستنی مافی گشتی و بەدرێژانی ساڵانی رابردوو هەمیشە چاوێكی كراوەبوون بۆ پارێزگاری كردن لە تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە سەرپێچیكاران ,   لە كۆتایدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی سوپاسی هاوڵاتیانی سلێمانی كرد بۆ ئەو هاوكار و هەماهەنگیەی كە پێشكەشیان دەكەن داواشی لە ئەندامانی لیژنەهاوبەشەكان كرد وەك هەمیشە بە هەمان گیانی دڵسۆزانەو خۆنەویستانەوە كاربكەن بۆ خزمەتكردنی سلێمانی و هاوڵاتیانی شارەكە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

1836 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/01/2020
زیاتر
»
قائیمقامیەتی سلێمانی هەواڵێک رەت دەکاتەوە...
»
كەشناسی: لەهەندێك ناوچە ئەگەری بەفربارین هەیە...
»
سلێمانی- ئاماری ساڵانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان راگه‌یه‌ندرا...
»
سلێمانی .... بڕی بەرهەمە هاوردەكراوەكان دیاریدەكرێن...
»
سەرۆكی نوێی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستبەكاربوو...
»
له‌ بازگه‌ی ئاسایشی عه‌ربه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی نایاساییدا گیرا...
»
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا...
»
لە سلێمانی نزیكەی 200 تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو لەناو برا...
»
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان 200 دۆنم له‌ چیای ئه‌زمڕ سه‌وز ده‌كات...
»
هه‌ڵمه‌ته فراوانه‌كه‌ی سه‌وزكردنی گۆیژه‌ ده‌ستیپێكرد...
Copyright ©2015. All rights reserved.