»   لیژنه‌کان - داخستن
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌م دو شوێنه‌ داده‌خات
به‌هۆی هه‌بونی مناڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گازینۆیه‌ك و بلیاردێك داده‌خات.


له‌لایه‌ن لیژنه‌ی گازینۆ و مه‌له‌وانگه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی هه‌بونی مناڵی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ و پێشكه‌شكردنی خواردن وخواردنه‌وه‌ و رێگری نه‌كردن له‌ هاتووچۆكردنیان هه‌ردو گازینۆ و بلیاردی (گه‌نجان له‌ گه‌ڕه‌كی شێخان) و (بلیاردی لاوان له‌گه‌ڕه‌كی كارێزه‌ وشك) داده‌خرێن.


به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان، پێویسته‌ خاوه‌ن شوێنه‌كانی گازینۆ، بلیارد، كافتریا و كۆفی شۆپی نیرگه‌له‌ كێشان و یانه‌ی شه‌وانه‌ رێگری له هاتوچۆكردنی مناڵی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار هه‌ژده ‌ساڵان بگرن و هیچ خواردن و خواردنه‌وه و نێرگه‌له‌یه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یاسا سزای بۆ سه‌رپێچیكاران دیاریكردوه‌.


پێشتر و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگری له‌ مناڵی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ بكه‌ن و خواردن وخواردنه‌وه‌ و نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ روبه‌روی ده‌ستبه‌جێ داخستن و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.



به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردو گازینۆ و بلیاردی (گه‌نجان و لاوان) داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


1668 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/01/2020
زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.