»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامیەتی سلێمانی هەواڵێک رەت دەکاتەوە
لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رەتی دەکەنەوە دەستیان بەسەر پاقلەدا گرتبێت بەحەبی پاراستیۆڵ کوڵێنرابێت و دەشڵێن چاوێکی کراوەدەبن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان.


پاش ئەوەی لەرێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوکرایەوە لەسلێمانی دەست بەسەرپاقلەدا گیرابێت بەحەبی (پاراسیتۆڵ) کوڵێنرابێت، سەرلەبەرى ئەو هەواڵە رەت دەکەینەوە كە هیچ حاڵەتێكی وەها لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە تۆماركرابێت وهیچ بڕە پاقلەیەكی كوڵاویش دەستی بەسەردا نەگیراوە.


بەمەستی سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئەو خواردەمەنیانەی رۆژانە دەیکڕن و دەیخۆن، قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی (38) لیژنەوە لەبەرەبەیانێکی زوەوە تا درەنگانێکی شەو چاودێری وردی بازاڕو شوێنەگشتییەکان دەکات، سەرپێچیکارن سزادەدات کەبە سزای مادی دەستپێدەکات تاداخستنی شوێنەکە و روبەروکردنەوەی خاوەنەکەی بەدادگا.


هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە کە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەکانی چاوێکی کراوەدەبن ومکوڕدەبن لەسەر پاراستنی تەندروستییان.


بەشی راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی وێب سایتی (suliq.com) و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک (قائیمقامیەتی سلێمانی) کاروچالاکیەکان بڵاودەکاتەوە كە تاكە سەرچاوەیەتی وبۆتە سەرچاوەی هەواڵ بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن لەهەرێمی کوردستان، هەرهەواڵێک لەوێوە بڵاونەکرێتەوە لێی بەرپرس نییە.


لەکاتی هەبوونی کاڵاوشمەکی خراپ وماوەبەسەرچوو یاخودگەیاندنی سکاڵا دەتوانن لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک یاخود ژمارە تەلەفونی (07708677777) پەیوەندی بە قائیمقامیەتی سلێمانی ولیژنەهاوبەشەکانییەوە بکەن.



س . ب
راگەیاندنى قائیمقامیەتى سلێمانى 


2998 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/01/2020
زیاتر
»
كەشناسی: لەهەندێك ناوچە ئەگەری بەفربارین هەیە...
»
سلێمانی- ئاماری ساڵانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان راگه‌یه‌ندرا...
»
سلێمانی .... بڕی بەرهەمە هاوردەكراوەكان دیاریدەكرێن...
»
سەرۆكی نوێی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستبەكاربوو...
»
له‌ بازگه‌ی ئاسایشی عه‌ربه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی نایاساییدا گیرا...
»
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا...
»
لە سلێمانی نزیكەی 200 تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو لەناو برا...
»
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان 200 دۆنم له‌ چیای ئه‌زمڕ سه‌وز ده‌كات...
»
هه‌ڵمه‌ته فراوانه‌كه‌ی سه‌وزكردنی گۆیژه‌ ده‌ستیپێكرد...
»
بڕیارێكی قائیمقامی سلێمانی هه‌لی كاری بۆ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی ره‌خساندووه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.