»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت
به‌هۆی سه‌ربڕینیان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك گۆشتی سووردا دەگرن و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری رایدەگەیەنێت گۆشتی مۆرنه‌كراو مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی لێده‌كرێت.


بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ لەدوو رۆژی رابردوودا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەست بەسەر بڕێك گۆشتی ئاژه‌ڵدا گیراوه‌ كه‌به‌شێوه‌ی نایاسایی وبه‌ده‌ر له‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی وڤێتێرنه‌رییه‌كان سه‌ربڕدرابوون و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون به‌هاوڵاتیانی بفرۆشن.


وتی؛ ئەو ئاژەڵانەی له‌لایه‌ن پشكنینه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له‌ سه‌ربڕخانه‌كان ده‌رده‌چێت و دڵنیا ده‌بنه‌وه‌ گۆشته‌كه‌ی بۆخواردن شیاوه‌، مۆرده‌كرێت، به‌ڵام گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی مۆرنه‌كراوه‌ پشكنینی بۆ ئەنجام نەدراوە وبه‌ده‌رلە رێنماییەكانیان سەردەبڕرێن.


وتیشی؛ پێشتر و چەند جارێك ئەو گۆشتفرۆشانە ئاگاداركراونەتەوە، ئاژەڵەكانیان ببەن بۆ كوشتارگەی سلێمانی پاش پشكنین ودڵنیابوونەوە ئاژەڵەكانیان سه‌رببڕن، پێشیان ووتراوەكە لیژنەكانی قائیمقامیەت رێگری لەو گۆشتفرۆشانە دەكات گۆشتی بێمۆر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغبكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وجۆره‌ گۆشته‌گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ وئاژەڵی لێدەكرێت، ئه‌مه‌ش مەترسی بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی دروست دەكات.


نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەكات، بەرلەكڕینی دڵنیابنەوە لەومۆرەی بەسەر گۆشتەكەوەیە لەهەبوونی گۆشتی مۆرنەكراو لەدوكانی گۆشفرۆشەكاندا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە.



ئاماژەی بەئەوەشكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و بۆ له‌ناوبردنی گۆشته‌كه‌، ئاژەڵە سەربراوەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی دەكرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1242 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/01/2020
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی بێمۆردا گیرا...
»
جگه‌ری هاورده‌ زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت...
»
به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنه‌وه‌، بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ژماره‌یه‌ك بڵندگۆ له‌ناوده‌برێت...
»
هاوڵاتیان له‌ بڕو كوالێتی ئه‌و غازه‌ی به‌كاری ده‌هێنن دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
سلێمانی ... بڕێك هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر پسكیت له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێك مێوژ وهه‌ڵوژه‌ له‌ناوده‌برێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.