»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... دوو ئارایشتگا دادەخرێت

بەھۆی پابەندنەبوون بەمەرج ورێنماییەکانی کارکردنەوە لەلایەن لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوو ئارایشتگای جوانکردنی خانمان دادەخرێت.

لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنەی ئارایشتگای سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی بۆئارایشتگا وئەو شوێنانەی خانمان بۆجوانکاری روی تێدەکەن و پشکنینی شوێن، ئامێرو ئەوکەسانەی کاری تیا دەکەن، دەرکەوتووە ھەردوو ئارایشتگای (لۆجین) لەسەرچنار و (ئیمیلی) لەبەختیاری پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نابن.

مۆڵەت، بنەمای کارکردنە بۆھەرپیشەیەک کەلەشوێنێکدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێ کاری تێدا بکات، بەپێچەوانەوە لیژنەکانی قائیمقامیەت شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاریی یاسایی دەەنەوە. 

ھۆکاری داخستنی دوو ئارایشتگاکە بونی جیھازی تاتۆ بووە لە شوێنەگەدا بەبێ بونی مۆڵەت و نەبونی مۆڵەتی تەندروستی و بەسەرچونی کارتی تەندروستی کارمەندەکانی.

لەپێشینەی کاری لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەکاتی سەردانەکانیان بۆشوێنەکان، لەڕوی تەندروستییەوە پشکنین وھەڵسەنگاندنی بۆ شوێنەکە، ئەو ئامێر پێداویستیانەی رۆژانە بەکاری دەھێنن و ئەو کەسانەی لەشوێنەکە کار دەکەن، دەکات و لەکاتی ھەبوونی کەموکورتی شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە کە بەبڕێک غرامەی ماددی دەست پێدەکات تا دەگاتە داخستن و روبەروکردنەوەی دادگا.


ڕزگار قسیم

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
 
1306 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/01/2020
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.