»   هه‌واڵه‌کان
سەرۆكی نوێی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستبەكاربوو

لەشكر حەمید دوای دەست بەكاربوونی وەك سەرۆكی نوێی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی  رایگەیاند: لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەكاربووە و ئامانجی لیژنەكان سزادانی هیچ شوێنێك نیە, بەڵكو پێدانی رێنماییە بۆ هەموو شوێنەكان و چاودێری كردنیانە, مەبەستیانە لەم رێگەیەشەوە زۆرینەی شوێنەكان پابەند بن بە مەرج و رێنماییەكانەوە دەشڵێت : پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی لە پێشینەی كارەكانیانە, 
سەرۆكی نوێی لیژنەهاوبەشەكان باس لە پلانی لیژنەكان دەكات دەڵێت: پلانیان هەیە چاودێری و بەدواداچوونەكانەكانی لیژنەهاوبەشەكان فراوانتر و چڕتر بكەن و ئەوەی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت هەنگاو بۆ جێبەجێكردنی دەنێن , ووتیشی : بەپێی ئەو پلانە نوێیەی كەدایان رشتووە بە پاڵپشتی  ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بایەخی زیاتر بە لایەنی تەندروستی هاوڵاتیان  و جۆر و كوالیتی خوردن و سەلامەتی خۆراك دەدەن و دەیانەوێت لە ئاستێكی باڵادا كار بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بكەن ,
لەشكر حەمید ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە رابردوودا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كاری گەورەو گرنگیان كردووە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و داكۆكی كردن لە بەرژەوەندی گشتی و چاودێری  هەموو ئەو شوێنانەی  كە پێویستیان بە چاودێری كردن هەیە, راشیگەیاند: تیمی نوێی لیژنەهاوبەشەكان درێژە بەو خزمەتە دەدەن و ئەوەی پێیان بكرێت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان سلێمانی درێغی ناكەن ,  
لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكان راشیگەیاند : كاری لیژنەكان تەنیا سزادانی شوێنەكان نیە بەڵكو پێدانی رێنماییە بۆ هەموو شوێنەكان و مەبەستیانە لەم رێگەیەوە زۆرینەی شوێنەكان پابەند بن بە جێبەجێ كردنی مەرج و رێنمایەكان بە تایبەت رێنماییە تەندروستیەكان , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بۆ سەرخستنی كارەكانیان هاوكاری و هەماهەنگی  هاوڵاتیان گرنگە و داوای لە هاوڵاتیان كرد لە كاتی ئاگاداربوون لە هەر سەرپێچی و كارێكی نایاسایای لە رێگەی ژمارەی مۆبایلی " 07708677777" پەیوەندی بە لیژنەهاوبەشەكانەوە بكەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كەمدا بەدواداچون بكرێت .
لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رۆژانە لە رێگەی "32" لیژنەوە لە سنوری شاری سلێمانی و دەور و بەری بەدواداچون دەكات بۆ هەموو شوێنەكان دەكات و لە كاتی بۆنی سەرپێچی  و بابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكان سزای ئەو كەسانە دەدا كە پابەند نین و دەستخۆشی لەو شوێنانەش دەكات كە هەست بە بەرپرسیاریەتیی دەكەن و پابەندن .

 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
1168 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/01/2020
زیاتر
»
له‌ بازگه‌ی ئاسایشی عه‌ربه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی نایاساییدا گیرا...
»
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا...
»
لە سلێمانی نزیكەی 200 تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو لەناو برا...
»
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان 200 دۆنم له‌ چیای ئه‌زمڕ سه‌وز ده‌كات...
»
هه‌ڵمه‌ته فراوانه‌كه‌ی سه‌وزكردنی گۆیژه‌ ده‌ستیپێكرد...
»
بڕیارێكی قائیمقامی سلێمانی هه‌لی كاری بۆ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی ره‌خساندووه‌...
»
سلێمانی- ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌كرێت...
»
سلێمانی ... ئه‌م گۆشته‌ سووره‌ لەناودەبرێت...
»
له‌ سلێمانی ئارایشتگه‌یه‌ك داخرا...
»
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بنه‌وه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.