»   هه‌واڵه‌کان
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا
نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 12 به‌ (39.26) سی ونۆ دینارو بیست وشه‌ش فلس دیاریكرا و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەكانیش لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی یه‌ك گۆڕانگاری تێدا كرا.

بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان، ئەمڕۆ شەممە 2020.1.4 به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ولە دیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی نرخ و به‌رنامه‌ی موه‌لیده‌ كه‌ له‌ نوێنه‌رانی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاره‌با و كۆنترڵی كاره‌بای سلێمانی، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و نوێنه‌ری لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت پێكهاتووه‌، كۆبووه‌ .


به‌گوێری نرخی گازۆیل له‌ بازاڕه‌كان، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بۆ مانگی (12) بە (39.26) سی ونۆ دینار و بیست وشه‌ش فلس دیاریكرا، بەتێكڕایی مۆلیده‌كانیش لەنێوان (260) بۆ (320) كاتژمێر كاریان كردووە.


به‌لێكدانی ژماره‌ی كاتژمێری كاركردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڵ نرخی یه‌ك كاتژمێر ئه‌مپێر، نرخی ئه‌مپێر بۆ مانگێك ده‌رده‌چێت، به‌مه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی ترجیاوازه‌.
 
سه‌باره‌ت خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی (یه‌ك) كاتژمێر (6:30) بۆ (8)ی بەیانی و لە كاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو  كاردەكەن، لە رۆژانی هەینشدا  بەیانیان موه‌لیده‌كان كاره‌با ناده‌ن و لە بەرامبەردا لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆوە كاره‌با بۆهاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن.

 له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌، لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا پێویسته‌ مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكدا كاریان پێ بكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



2474 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/01/2020
زیاتر
»
لە سلێمانی نزیكەی 200 تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو لەناو برا...
»
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان 200 دۆنم له‌ چیای ئه‌زمڕ سه‌وز ده‌كات...
»
هه‌ڵمه‌ته فراوانه‌كه‌ی سه‌وزكردنی گۆیژه‌ ده‌ستیپێكرد...
»
بڕیارێكی قائیمقامی سلێمانی هه‌لی كاری بۆ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی ره‌خساندووه‌...
»
سلێمانی- ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌كرێت...
»
سلێمانی ... ئه‌م گۆشته‌ سووره‌ لەناودەبرێت...
»
له‌ سلێمانی ئارایشتگه‌یه‌ك داخرا...
»
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بنه‌وه‌...
»
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن ده‌گرێته‌به‌ر...
»
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.