»   هه‌واڵه‌کان
لە سلێمانی نزیكەی 200 تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو لەناو برا

لەماوەی مانگێكدا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ئەنجامی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان دەست دەگرن بەسەر بڕی نزیكەی "200" دووسەد تۆن خواردن و مەوادی ماوەبەسەرچوو زیان بەخشدا و دوای دەست بەسەرداگرتنیشی لەناو براون , 
گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە كۆتا مانگی 2019 دا لە ئەنجامی گەڕان و چاودێرییەكانی لیژنەهاوبەشەكان توانراوە لە كۆی ئەو شوێنانەی كە بەسەركراونەتەوە دەست بگیردرێت بەسەر نزیكەی دووسەد تۆن خواردن و مەوادی ماوەبەسەرچوو زیان بەخشدا كە خاوەنەكانیان بەنیازبوون لە بازاڕدا ساغی بكەنەوە , بەڵام بەر لەوە و بەپێی ئەو زانیاریانەی كە هەیانبووە لەسەر ئەو مەوادانە بەشێكیان لە كۆگاكان بەر لەوەی بگاتە بازاڕ و بەشێكی تریان لە نێو ماركێت و دووكانەكاندا دەستیان بەسەردا گرتووە و دواتر لە ناوچەی تانجەرۆ لەناوبراوە,
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی: لە رۆژانی پشتوودا هاوشێوەی رۆژانی ئاسایی لە سەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنەكان بەردەوامن لە چاودێری و بەدواداچونەكانیان و رۆژانە  لەرێگەی نزیكەی 30 لیژنەوە چاودێری كۆی شوێنەكان دەكرێت و هەر خاوەنكارێك یان كاسبكارێك پابەند نەبێت بە مەرج و رێنماییەكانەوە مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت,
گۆران قادر دەشڵێت: ئامانج لە بەدواداچونەكانی لیژنەهاوبەشەكان پاراستنی لایەنی تەندروستی و بەرژەوەندی هاوڵاتیان و داكۆكی كردنە لە مافی گشتی , لە سەر ئەو بنەمایەش بەردەوام دەبن لە گەڕان و بەدواداچونەكانیان و هەر خاوەنكارێك پابەند بێت دەستخۆشی لێدەكەن و ئەوانەش كە پابەند نین بەپێی رێنماییەكان رووبەڕووی لێپێچینەوە و سزایی یاسایی دەكرێنەوە .

 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی


1084 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/12/2019
زیاتر
»
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان 200 دۆنم له‌ چیای ئه‌زمڕ سه‌وز ده‌كات...
»
هه‌ڵمه‌ته فراوانه‌كه‌ی سه‌وزكردنی گۆیژه‌ ده‌ستیپێكرد...
»
بڕیارێكی قائیمقامی سلێمانی هه‌لی كاری بۆ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی ره‌خساندووه‌...
»
سلێمانی- ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌كرێت...
»
سلێمانی ... ئه‌م گۆشته‌ سووره‌ لەناودەبرێت...
»
له‌ سلێمانی ئارایشتگه‌یه‌ك داخرا...
»
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بنه‌وه‌...
»
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن ده‌گرێته‌به‌ر...
»
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی: رێژەی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی 12 دیاری كرا ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.