»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر زیاترله‌ (100) تۆن برنجدا ده‌گرێت و به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.


ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت، راگەیاند: لەئه‌نجامی سه‌ردان وپشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ‌ده‌ركه‌وتووه‌ له‌‌ كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی بڕێكی زۆر برنجی جۆراوجۆری خراپ بووه‌ هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.


وتی؛ نمونه‌ی برنجه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌، پاش پشكنین وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ (ئاسایی نین و بۆبه‌كارهێنانی مرۆڤ ناشێن به‌هۆی بوونی ئه‌سپێ تیایاندا) دراوه‌ته‌وه‌.


وتیشی؛ لەسەر داوای خاوەن کۆگاکە دوبارە نمونەی برنجه‌كان پکشنینی بۆکراوه‌ته‌وه‌، جارێكی تریش ئەنجامەكەی بە شیاوی بەكارهێنان نیە، دراوه‌ته‌وه‌، بڕی برنجه‌كه‌ زیاتر له ‌(100) تۆنه‌، به‌هۆی نه‌گونجاوی شوێنه‌كه‌ بۆعه‌مباركردن ته‌واوی برنجه‌كان خراپ بوون ئه‌سپێیان هه‌ڵهێناوه‌‌.



ئازاد نه‌بی راشیگەیاند؛ تەواوی ئەو برنجانەی دەستی بەسەردا گیراوە بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆ لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناو دەبرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی







1562 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/12/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی بێمۆردا گیرا...
»
جگه‌ری هاورده‌ زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت...
»
به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنه‌وه‌، بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ژماره‌یه‌ك بڵندگۆ له‌ناوده‌برێت...
»
هاوڵاتیان له‌ بڕو كوالێتی ئه‌و غازه‌ی به‌كاری ده‌هێنن دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
سلێمانی ... بڕێك هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر پسكیت له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێك مێوژ وهه‌ڵوژه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... 51 تۆن خۆراك ومادده‌ی به‌سه‌رچوو له‌ناوبراوه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.