»   هه‌واڵه‌کان
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان 200 دۆنم له‌ چیای ئه‌زمڕ سه‌وز ده‌كات
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان رووبه‌ری 200 دۆنم زه‌وی له‌ چیای ئه‌زمڕ و كۆیژه‌ سه‌وز ده‌كات و وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی كه‌مپینه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی. 

ئه‌له‌ند مه‌حوی لێپسراوی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی  بۆ پاراستنی ژینگه‌و ته‌ندروستی هاوڵاتیان به‌ پێویستیان زانی وه‌ك گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان به‌ده‌نگ بانگه‌واز و پێشنیاره‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ بێن و به‌ سه‌وزكردنی رووبه‌ری 200 دۆنم زه‌وی به‌شداربن له‌ كه‌مپینی سه‌وزكردنی چیای ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ی شاری سلێمانی , ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان به‌شداری كردن له‌ كه‌مپینه‌كه‌ به‌ئه‌ركێكی نیشتمانی گه‌وره‌ ده‌زانێت و رۆڵی گرنگی خۆی ده‌بینێت له‌ سه‌رخستنی كه‌مپینه‌كه‌ و زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ شاری سلێمانی , له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی سوپاسی و پێزانینی خۆی گه‌یانده‌ گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان و  رایگه‌یاند : به‌شداری كردنی كۆمپانیای قه‌یوان و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی تری كه‌رتی تایبه‌ت له‌ كه‌مپینه‌كه‌دا ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ستكردنه‌ به‌ به‌رپرسیارییه‌تی و خه‌می گشتی و به‌شداری كردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژینگه‌و ته‌ندروستی هاوڵاتیان , قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: ئه‌گه‌ر هاوكاری ماددی و  خه‌مخۆری و په‌رۆشی كه‌رتی تایبه‌ت نه‌بوایه‌ نه‌ده‌توانرا كه‌مپینێكی گه‌وره‌ بۆ سه‌وزكردنی چیای ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ جێبه‌جێ بكرێت .

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
1272 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/12/2019
زیاتر
»
هه‌ڵمه‌ته فراوانه‌كه‌ی سه‌وزكردنی گۆیژه‌ ده‌ستیپێكرد...
»
بڕیارێكی قائیمقامی سلێمانی هه‌لی كاری بۆ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی ره‌خساندووه‌...
»
سلێمانی- ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌كرێت...
»
سلێمانی ... ئه‌م گۆشته‌ سووره‌ لەناودەبرێت...
»
له‌ سلێمانی ئارایشتگه‌یه‌ك داخرا...
»
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بنه‌وه‌...
»
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن ده‌گرێته‌به‌ر...
»
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی: رێژەی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی 12 دیاری كرا ...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یانزە دیاریكرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.