»   هه‌واڵه‌کان
هه‌ڵمه‌ته فراوانه‌كه‌ی سه‌وزكردنی گۆیژه‌ ده‌ستیپێكرد


به‌ هاوكاری ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت له‌ سنوری شاری سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی خۆجێیی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان بۆ سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ و ئه‌زمڕ راده‌گه‌یه‌نرێت وبه‌ووردی چاودێری پاراستن و گه‌وره‌كردنی نه‌مامه‌كان ده‌كرێت.

ئه‌مرۆ 19-12-2019 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌به‌شداری پارێزگار وقائیمقام و لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و نوێنه‌ری به‌شێك له‌ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و نوێنه‌ری رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان،‌ بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی سه‌وزتركردنی شاخی گۆیژه‌ كۆبونه‌وه‌.

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌ ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ كرد؛ به‌هاوبه‌شی هه‌موولایه‌ك له‌كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت وهاوڵاتیان ورێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان هه‌ڵمه‌تی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین، به‌پێی پلانێكی وردیش خزمه‌تی ته‌واوی روبه‌ره‌ سه‌وزاییه‌كان ده‌كه‌ین" وتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌گشتی و به‌تایبه‌ت كۆمپانیای ئاسیاسێڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌بڕێك پاره‌ی بۆهه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ته‌رخانكردووه. 
دواتریش پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی و ‌نوێنه‌ری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌یان خسته‌روو.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر- پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: بیرۆكه‌ی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ له‌لایه‌ن قائیمقامی سلێمانییه‌وه‌ خراوه‌ته‌ بواری كردارییه‌وه‌ و به‌شێكی زۆری كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت مه‌ردانه‌ هاتوونه‌ته‌‌ پێشه‌وه‌ وبوون به‌به‌شێكی گرنگ له‌ دابینكردنی پێداویستییه‌ مادییه‌كانی پرۆژه‌كه‌، به‌تایبه‌ت گروپی كۆمپانیاكانی فاروق و هواوی.
وتی: بڕیاردراوه‌ بۆردێكی تایبه‌ت له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دروستبكرێت بۆ توێژنه‌وه‌ و سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆژه‌كه‌، ئه‌و بۆرده‌ له‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی پرۆژه‌كه‌  توێژینه‌وه‌ ئه‌كه‌ن و چاودێری به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

پاشان ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ له‌كۆی (6)هه‌زار دۆنم زه‌وی چیای گۆیژه‌ (2) هه‌زار و (80) دۆنمی سه‌وزكراوه‌، وتیشی: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ده‌ست پێده‌كه‌ن و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی ورد چاودێری ئه‌و نه‌مامانه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌ڕوێندرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی زیاتر بۆ پاراستنی ئه‌و دره‌ختانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ پێشتر روێندراون.
قائیمقامی سلێمانی داوای له‌ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و هاوڵاتیان و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان كرد اوكاری زیاتر بن بۆ پاراستنی روبه‌ره‌ سه‌وزاییه‌كان و سه‌رخستنی ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵمه‌تانه‌، چونكه‌ كاریگه‌رییه‌ باشه‌كانی بۆ هه‌موولایه‌كمانه‌ و خزمه‌تێكی زۆره‌ به‌ شاره‌كه‌مان.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا زرنگ فاروق- جێگری به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگه‌یاند: بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ (یه‌ك) ملیۆن دۆلاریان دابینكردووه‌ و به‌ئه‌ركی خۆیانی ده‌زانن به‌شداربن له‌ سه‌وزكردنی گۆیژه‌ و پاراستنی ژینگه‌ی سلێمانیدا.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه‌ هه‌تا سه‌رخستنی ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ و سه‌وزكردنی رۆبه‌رێكی زۆری چیای گۆیژه‌ ئێمه‌ هاوكار ده‌بین.
دوابه‌دوای كۆنگره‌ رۆنامه‌وانییه‌كه‌ش ته‌واوی به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ چیای گۆیژه‌ ده‌ستیان به‌ رواندنی نه‌مام كرد كه‌ پێشتر ئاماده‌كاری بۆ كرابوو.
له‌ ماوه‌ی رابردوشدا به‌ سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێك بۆ رواندنی به‌ڕوو له‌ چیای گۆیژه‌ به‌ڕێوه‌چوو.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
1076 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/12/2019
زیاتر
»
بڕیارێكی قائیمقامی سلێمانی هه‌لی كاری بۆ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی ره‌خساندووه‌...
»
سلێمانی- ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌كرێت...
»
سلێمانی ... ئه‌م گۆشته‌ سووره‌ لەناودەبرێت...
»
له‌ سلێمانی ئارایشتگه‌یه‌ك داخرا...
»
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بنه‌وه‌...
»
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن ده‌گرێته‌به‌ر...
»
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی: رێژەی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی 12 دیاری كرا ...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یانزە دیاریكرا...
»
لە سلێمانی پردی شەقامی مەولەوی نۆژەندەكرێتەوە...
Copyright ©2015. All rights reserved.