»   هه‌واڵه‌کان
بڕیارێكی قائیمقامی سلێمانی هه‌لی كاری بۆ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی ره‌خساندووه‌

بڕیاری سه‌رپه‌رشتیكردنی نوسینگه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵییه‌وه‌ ده‌رفه‌تی كاری بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی دروستكردووه‌ و سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵیش ئه‌و بڕیاره‌ی قائیمقام به‌ گرنگ و پڕبایه‌خ ناوده‌بات.

به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی له‌ قائیمقامی سلێمانی له‌پای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داوێتی بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌رمانه‌ كشتوكاڵییه‌كان و دروستكردنی هه‌لی كار بۆ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی، لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵ خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشییه‌ قائیمقامی سلێمانی و لیژنه‌ی كشتوكاڵی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت.

پێشڕه‌و سه‌عید- سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بڕیاری سه‌رپه‌رشتیكردنی نوسینگه‌ و فرۆشگا كشتوكاڵییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵییه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێگربووه‌ له‌ فرۆشتنی هه‌ندێك ماده‌ی خراپ و شێوازی به‌كارهێنانی نادروست، به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێك له‌و ده‌رچوانه‌ی به‌شی كشتوكاڵی كه‌ ده‌رفه‌تی دامه‌زراندنیان نه‌بووه‌ بوون به‌خاوه‌نی هه‌لی كار.
ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد چاودێریكردنی پرۆژه‌ و نوسینگه‌ كشتوكاڵییه‌كان به‌به‌شێك له‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین و توانیومانه‌ تا راده‌یه‌كی باش هه‌لی كار دروست بكه‌ین و له‌روی كوالێتیشه‌وه‌ چاودێری ده‌رمان و به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان بكه‌ین.

وتیشی: لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ بواری ده‌رمان و ماده‌قڕكه‌ره‌ كشتوكاڵییه‌كان كه‌ سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌، كاری زۆر باشیان كردووه‌ و سه‌ره‌ڕای پێدانی رێنمایی كشتوكاڵی، رۆڵیان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌ زیانبه‌خشه‌كاندا هه‌بووه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ نوسینگه‌ كشتوكاڵییه‌كان به‌ جوتیارانیان ده‌فرۆشت.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

926 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/12/2019
زیاتر
»
سلێمانی- ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌كرێت...
»
سلێمانی ... ئه‌م گۆشته‌ سووره‌ لەناودەبرێت...
»
له‌ سلێمانی ئارایشتگه‌یه‌ك داخرا...
»
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بنه‌وه‌...
»
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن ده‌گرێته‌به‌ر...
»
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی: رێژەی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی 12 دیاری كرا ...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یانزە دیاریكرا...
»
لە سلێمانی پردی شەقامی مەولەوی نۆژەندەكرێتەوە...
»
١٠ ھەزار بەڕوو لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی دەڕوێندرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.