»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی- ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌كرێت

قائیمقامی سلێمانی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دروست ده‌كات بۆئه‌وه‌ی جه‌ژنه‌كانی شه‌وی یه‌ڵدا و كریسمس و سه‌ری ساڵ به‌بێ گرفت به‌رێوه‌ بچن.

ئه‌مرۆ 17/12/2019 ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراو و نوێنه‌ری ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگری شارستانی و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كاره‌با و چاودێری بازرگانی و ته‌ندروستی كۆبووه‌وه‌ و گفتوگۆكرا له‌باره‌ی خۆئاماده‌كردنی ته‌واو له‌رووی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و پێشوازی له‌ گه‌شتیاران.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: بڕیاریان داوه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ به‌بۆنه‌ی  شه‌وی چله‌ (یه‌ڵدا) و جه‌ژنی كریسمس و سه‌ری ساڵ له‌ شاری سلێمانیدا مه‌راسیمی تێدا ده‌كرێت به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ رووی ئه‌منییه‌وه‌ ده‌پارێزرێت و پۆلیسی هاتووچۆ كارئاسانی بۆ هاتوچۆ ده‌كات و له‌ هه‌ر شوێنێكیش پێویست بكات رێگاكان به‌ رووی ئۆتۆمبێلدا داده‌خرێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی شاره‌وانی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاكڕاگرتنی ئه‌و شوێنانه‌.

وتیشی: پێشبینی ده‌كرێ له‌و جه‌ژنانه‌دا به‌تایبه‌ت شه‌وی سه‌ری ساڵ گه‌شتیارێكی زۆر روو له‌ سلێمانی بكات، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆو به‌رگری شارستانی له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كان جێگیر ده‌كرێن و تیمی گه‌ڕۆكیش ده‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و ته‌ندروستی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ پێناو به‌رێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كان و كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و گه‌شتیاران به‌پێی پێویستی ئه‌و رێگایانه‌ ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر شاڕێی سالم به‌رووی ئۆتۆمبێلدا ده‌گیرێن و هه‌وڵیش ده‌درێت له‌كاتی مه‌راسیمه‌كاندا كاره‌بای پێویست دابین بكرێت.

ئاوات محه‌مه‌د لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و پۆلیس و ئاسایشی راسپارد له‌ ئێسته‌وه‌ كاری پێویست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ به‌ فرۆشتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ نه‌ده‌ن كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی بێزاری و سه‌رئێشه‌ی هاوڵاتیان.
داواشی له‌ هاوڵاتیان و گه‌شتیاران كرد هاوكاری تیمه‌كانی‌  هاتووچۆ و پۆلیس و ئاسایش و تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1396 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/12/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... ئه‌م گۆشته‌ سووره‌ لەناودەبرێت...
»
له‌ سلێمانی ئارایشتگه‌یه‌ك داخرا...
»
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بنه‌وه‌...
»
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن ده‌گرێته‌به‌ر...
»
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی: رێژەی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی 12 دیاری كرا ...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یانزە دیاریكرا...
»
لە سلێمانی پردی شەقامی مەولەوی نۆژەندەكرێتەوە...
»
١٠ ھەزار بەڕوو لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی دەڕوێندرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: لەهەوڵی دانانی سنورێكین لە بەردەم دیاردەی سواڵكردن...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.