»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... ئه‌م گۆشته‌ سووره‌ لەناودەبرێت
بەهۆی سەربڕینیان لە شەقام و كۆڵانەكان و بەدەر لە ڕێنماییەكانی ڤێتێرنەری و تەندروستی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك گۆشتی سووردا دەگرن و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری رایدەگەیەنێت گۆشتەكە مەترسی گواستنەوەی نەخۆشیە مرۆژەڵیەكانی لێدەكرێت.


بێوه‌ی ئه‌حمه‌د؛ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كه‌نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییه‌ ووتی؛ به‌هاوكاری لیژنه‌ی چواری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لەدوو رۆژی رابردوودا، دەست بەسەر ژماره‌یه‌ك ئاژەڵێكی سەربراودا گیراوە، كە خاوەنەكانیان بەدەر لە رێنماییە ڤێتێرنەری و تەندروستیەكان سەریاندەبڕن. 


وتی: ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقام و شارێكاندا به‌هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، پشكنینان بۆ ئەنجام نەدراوە به‌دوور لە رێنماییەكانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سەردەبرێن، هەروەها گۆشتەكەی گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵی لێدەكرێت كە مەترسی بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی دروست دەكات.


نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەكات، بەرلەكڕینی دڵنیابنەوە لە ئەو مۆرەی بەسەر گۆشتەكەوەیە لەهەبوونی گۆشتی مۆرنەكراو لە دوكانی گۆشفرۆشەكاندا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە، هەروەها ئەو جۆرە گۆشتە نەكڕن لەشەقام و شاڕێكاندا دەفرۆشرێت.


ئاماژەی بەئەوەش كرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، ئاژەڵە سەربراوەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی دەكرێت، و ئەو ئامێر و ئەوكەلوپەلانەی بۆكاری گۆشتفرۆشتن بەكاردەهێنرێت لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت.



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1118 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/12/2019
زیاتر
»
له‌ سلێمانی ئارایشتگه‌یه‌ك داخرا...
»
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بنه‌وه‌...
»
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن ده‌گرێته‌به‌ر...
»
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی: رێژەی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی 12 دیاری كرا ...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یانزە دیاریكرا...
»
لە سلێمانی پردی شەقامی مەولەوی نۆژەندەكرێتەوە...
»
١٠ ھەزار بەڕوو لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی دەڕوێندرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: لەهەوڵی دانانی سنورێكین لە بەردەم دیاردەی سواڵكردن...
»
بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە...
Copyright ©2015. All rights reserved.