»   هه‌واڵه‌کان
له‌ سلێمانی ئارایشتگه‌یه‌ك داخرا

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و تاتۆكردن ئارایشتگه‌یه‌ك داده‌خه‌ن و به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌ , 
لیژنه‌ی ئاریشتگه‌كانی سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی"ئارایشتگه‌ی بوكی  رۆژهه‌ڵات"یان له‌ گه‌ڕه‌كه‌ی سه‌رچناری شاری سلێمانی داخست , به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ پابه‌ندن نه‌بوونی خاوه‌نی ئارایشته‌كه‌ به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان به‌تایبه‌ت رێنماییه‌ ته‌دروستیه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ , 
له‌ راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگه‌كاندا هاتووه‌: له‌ ئه‌نجامی سه‌ردان و به‌دواداوچنه‌كانیان بۆ ئارایشتگه‌كان لیژنه‌كه‌ چه‌ندین سه‌رپێچی له‌ "ئارایشتگه‌ی بوكی رۆژهه‌ڵات" تۆمار كردووه‌ كه‌ له‌ دیارترینیان پابه‌ندن نه‌بووون بووه‌ به‌مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و ئه‌نجامدانی تاتۆ و ریكلامكردنی بۆی له‌ ئارایشتگه‌كه‌دا كه‌ به‌پێی رێنماییه‌كان كارێكی رێگه‌ پێنه‌دراوه‌ و سزای هه‌یه‌ , ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو دوای چه‌ند جارێك ئاگاركردنه‌وه‌ی خاوه‌نی ئارایشتگه‌كه‌ به‌ پابه‌ندبونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان به‌ڵام به‌رده‌وام بووه‌ له‌ سه‌رپێچیه‌كانی, 
له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ دواجار به‌هۆی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ ئامانجی پاراستنی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئارایشتگه‌كه‌ ده‌كه‌ن  له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی ئارایشتگه‌كه‌ دراو له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1486 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/12/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بنه‌وه‌...
»
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن ده‌گرێته‌به‌ر...
»
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی: رێژەی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی 12 دیاری كرا ...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یانزە دیاریكرا...
»
لە سلێمانی پردی شەقامی مەولەوی نۆژەندەكرێتەوە...
»
١٠ ھەزار بەڕوو لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی دەڕوێندرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: لەهەوڵی دانانی سنورێكین لە بەردەم دیاردەی سواڵكردن...
»
بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە...
»
بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن لە سلێمانی رێگاری توند دەگیرێتەبەر...
Copyright ©2015. All rights reserved.