»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... ئه‌م شوێنانه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بنه‌وه‌
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام سه‌ردانی ریستۆرانت و كافتریاكان ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت؛ هه‌ر شوێنێك خواردنه‌وه‌ و نێرگه‌له‌ پێشكه‌ش به‌ نه‌وجه‌وان بكات ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت.


هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت ڕایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندكردنی ریستۆرانت، كافتریا، كۆفی شۆپی نێرگه‌له‌ وگازینۆكان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام سه‌ردانی شوێنه‌كان ده‌كات و پشكنینه‌كان له‌روی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری و كوالێتی خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، له‌كاتی هه‌بوونی كه‌موكورتی و سه‌رپێچیدا‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌‌.


وتی؛ مۆڵه‌ت، بنه‌مایه‌ بۆ رێگه‌ پێدان به‌هه‌رپیشه‌یه‌ك كه‌سێك ئه‌نجامی بدات، مه‌رجی سه‌ره‌كیی كاركردنه ‌و ‌ خاوه‌ن شوێنه‌كان مۆڵه‌ت له‌لایه‌تی په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌پیشه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ریستۆرانت، كافتریا، كۆفی شۆپی نێرگه‌له‌ وگازینۆكان خاوه‌نی مۆڵه‌تی قائیمقامیه‌ت، ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزاربن، نه‌بوونی مۆڵه‌ت شوێنه‌كه‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.


وتیشی؛ پێویسته‌ شوێنه‌كه‌ پابه‌ند بێت به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، گرنگی زۆر به‌ پاكوخاوێنی شوێن و ئه‌وخوارده‌مه‌نیانه‌ی پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت، بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌سه‌رپێچی ئه‌ژمار ده‌كرێت و پسوڵه‌ی بۆده‌كرێت و روبه‌روی غرامه‌كردن ده‌بێته‌وه‌.


هه‌روه‌ك وتیشی؛ یه‌كێك له‌و سه‌رپێچییانه‌ی ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌ روبه‌روی داخستن ده‌كاته‌وه‌، هاتوچۆكردن وپێشكه‌شكردنی خواردنه‌وه‌ و نێرگه‌له‌یه‌ به‌خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، به‌پێی یاسا ورێنمایه‌كان پێویسته‌‌ رێگری له‌ هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وانان بگرن بۆشوێنه‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌‌.


ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كرد؛ ئه‌وكارمه‌ند وكرێكارانه‌ی له‌ ریستۆرانت، كافتریا و كۆفی شۆپی نێرگه‌له‌كان كارده‌كه‌ن پێویسته‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستییه‌وه‌ پشكنینیان بۆ ئه‌نجام درابێت و هه‌ڵگری كارتی پشكنین بن تا له‌سه‌لامه‌تی و نه‌بوننی نه‌خۆشی دڵنیابنه‌وه‌، كرێكاره‌ بیانییه‌كانیش خاوه‌نی‌ كارتی ڤایرۆسی بن، پاشان رێگه‌به‌ كاركردنیان ده‌درێت.


لیژنه‌ی ریستۆرانت ‌ئه‌ندامه‌كانی له‌ كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای فه‌رمانگه‌ی پارێزگا و قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاسایشی ئابووری، گه‌شتوگوزار، ته‌ندروستی، نشینگه‌ی سلێمانی پێكهاتووه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
 
 

1528 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/12/2019
زیاتر
»
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن ده‌گرێته‌به‌ر...
»
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی: رێژەی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی 12 دیاری كرا ...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یانزە دیاریكرا...
»
لە سلێمانی پردی شەقامی مەولەوی نۆژەندەكرێتەوە...
»
١٠ ھەزار بەڕوو لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی دەڕوێندرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: لەهەوڵی دانانی سنورێكین لە بەردەم دیاردەی سواڵكردن...
»
بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە...
»
بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن لە سلێمانی رێگاری توند دەگیرێتەبەر...
»
قائیمقامی سلێمانی: پشتگیری هه‌نگه‌وانان ده‌كه‌ین گرنگی به‌ بڕ و كوالێتی هه‌نگوین بده‌ن...
Copyright ©2015. All rights reserved.