»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن ده‌گرێته‌به‌ر
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری نوێ به‌رامبه‌ر به‌و ئۆتێلانه‌ ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ سواڵكه‌ر و قه‌ره‌چ له‌خۆده‌گرێت و لێپرسراوی یاسای قائیمقامیه‌تیش ده‌ڵێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر.

بێستوون عه‌لی، لێپرسراوی یاسا له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری داوه‌ به‌ڕێگریكردن له‌ دیارده‌ی سواڵكردن له‌شاره‌كه‌ كه‌مه‌بكاته‌وه‌‌، له‌ڕێی لیژنه‌كانه‌وه‌ ئه‌و ئوتێله‌كان‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ به‌‌پڕكردنه‌وه‌ وهێنانی به‌ڵێننامه‌ له‌دادنوس بۆ قائیمقامیه‌ت كه‌ڕێگه‌ به‌ نیشته‌جێبوونی سواڵكه‌ر و قه‌ره‌ج نه‌ده‌ن له‌شوێنه‌كانیان.


وتی؛ ئه‌وكه‌سانه‌ی سواڵده‌كه‌ن، بونه‌ته‌ هۆی بێزاری هاوڵاتیان و ته‌نانه‌ت دروستكردنی ئاسته‌نگی هاتوچۆكردن له‌ ترافیكه‌كان به‌شێكی زۆریان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانیشن، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.


وتیشی؛ ئه‌وكه‌سانه‌ی ئاوره‌ن و له‌كه‌مپه‌كان ده‌ژین ره‌وانه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌كرێنه‌وه به‌جۆرێك جارێكی تر نه‌توانن له‌كه‌مپه‌كه‌ بێنه‌ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌ژین ره‌وانه‌ی ئه‌ووڵاتانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ لێوه‌ی هاتوون.


ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد؛ پاش به‌ڵێندان به‌دادنوس، هه‌رئوتێلێك سه‌رپێچی بكات و شوێن و جێگه‌ی مانه‌وه‌ بۆ سواڵكه‌ر و قه‌ره‌چ و كه‌سانی رێگه‌ پێنه‌دراو بدات بۆمانه‌وه‌ له‌شوێنه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


 
س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
‌ 

1464 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/12/2019
زیاتر
»
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی: رێژەی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی 12 دیاری كرا ...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یانزە دیاریكرا...
»
لە سلێمانی پردی شەقامی مەولەوی نۆژەندەكرێتەوە...
»
١٠ ھەزار بەڕوو لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی دەڕوێندرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: لەهەوڵی دانانی سنورێكین لە بەردەم دیاردەی سواڵكردن...
»
بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە...
»
بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن لە سلێمانی رێگاری توند دەگیرێتەبەر...
»
قائیمقامی سلێمانی: پشتگیری هه‌نگه‌وانان ده‌كه‌ین گرنگی به‌ بڕ و كوالێتی هه‌نگوین بده‌ن...
»
ئاوات محەمەد: سلێمانی خاوەنی بیری نوێ و سەرمەشقی خەباتی دیموكراسی بووە...
Copyright ©2015. All rights reserved.