»   هه‌واڵه‌کان
به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی سلێمانی له‌ ناوخۆ زیاتره‌ و هه‌نارده‌ ده‌كرێت


له‌ سلێمانی به‌رهه‌می سه‌وزه‌ی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕ ده‌كاته‌وه‌ و  له‌و به‌رهه‌مه‌ش به‌شێكی هه‌نارده‌ی پارێزگاكانی تری عێراق ده‌كرێت، قائیمقامی سلێمانی ده‌ڵێت گرنگی  ته‌واو به‌ به‌روبومی ناوخۆیی ده‌ده‌ن و رێگه‌ش نادرێت  به‌ نایاسایی سه‌وزه‌ و میوه‌ هاورده‌ بكرێت.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 2 كانونی یه‌كه‌می 2019, ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی هاوسه‌نگی به‌روبونی سه‌وزه‌و میوه‌  له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌ ئامانجی زیادكردنی ئاستی به‌روبومی ناوخۆیی پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و پرۆژه‌ خۆماَلییه‌كان ده‌كه‌ن, قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ جوتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان جه‌خت له‌ بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی "عموله‌" له‌ جوتیاران له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌كاتی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ جوتیاران وه‌رناگیرێت و هه‌ر نوسینگه‌یه‌كی كشتوكاڵی پاره‌ له‌ جوتیاران وه‌ربگرێت رووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه‌. بڕیاره‌كه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دروستبونی جموجوڵ و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی جوتیاران له‌ عه‌له‌وه‌ی سلێمانی.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ نه‌درێت به‌روبومی سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌ قاچاخ هاورده‌ بكرێت، له‌ هه‌رشوێنێكی عه‌لوه‌ و بازاڕه‌كاندا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ به‌ نایاسایی هاورده‌ده‌كرێن ببینرێن به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا ترێ‌ و هه‌نار خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری توندی یاسایه‌ ده‌كرێته‌وه‌.






ش . غ
 راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

866 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/12/2019
زیاتر
»
سلێمانی: رێژەی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی 12 دیاری كرا ...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یانزە دیاریكرا...
»
لە سلێمانی پردی شەقامی مەولەوی نۆژەندەكرێتەوە...
»
١٠ ھەزار بەڕوو لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی دەڕوێندرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: لەهەوڵی دانانی سنورێكین لە بەردەم دیاردەی سواڵكردن...
»
بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە...
»
بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن لە سلێمانی رێگاری توند دەگیرێتەبەر...
»
قائیمقامی سلێمانی: پشتگیری هه‌نگه‌وانان ده‌كه‌ین گرنگی به‌ بڕ و كوالێتی هه‌نگوین بده‌ن...
»
ئاوات محەمەد: سلێمانی خاوەنی بیری نوێ و سەرمەشقی خەباتی دیموكراسی بووە...
»
بەرێوبەری نوێی ناحییەی بازیان دەستبەکاربوو...
Copyright ©2015. All rights reserved.