»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی: رێژەی هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی 12 دیاری كرا
بەهۆی زیادبوونی بەروبومی ناوخۆیی لە پەلەوەر و ئاژەڵ، رێژەی هاوردەكرنیان كەمدەكرێتەوە و قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت: وەبەرهێنان لە پرۆژە كشتوكاڵییەكاندا لە گەشەسەندندایە و بایەخی زیاتریش بە بەروبومی ناوخۆیی دەدەن ,
ئەمڕۆ دووشەممە 2019.12.2 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبووەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگاكە دەكرێت.
دەربارەی بەربوونی ناوخۆیی قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند : وەك هەمیشە بایەخ و گرنگی تەواو بەبەروبونی خۆماڵ و پرۆژە كشتوكاڵییە ناوخۆییەكان دەدەن و ئەو گرنگیپێدانەش لە ماوەی رابردوودا رۆڵی گرنگی هەبووە لە گەشەسەندنی بەروبومی ناوخۆی و پەرەدان بەپرۆژە كشتوكاڵییەكان , 
لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەهۆی زۆربوونی پرۆژە كشتوكاڵیەكان و بەرز بوونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ هەروەها بۆ پشتگیری جوتیاران و پرۆژە كشتوكاڵییەكان، بەرووبومە پەلەوەریەكان تا ئاستی لەسەدا 90 بەرهەمی ناوخۆ پڕدەكاتەوە.
ئاماژەی بۆئەوەش كرد، لە رێژەی بەروبومە هاوردەكراوەكان رەچاوی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ و كەمبوونەوەی بەكارهێنان لەوەرزەكاندا كراوە، لیژنەكە بۆ مانگی (12)ی ئەمساڵ بڕیاری دا 300 تۆن مریشكی بەستوو بە رەچاوگرتنی پێداویستی بازاڕ و 800 تۆن ماسی و 500 تۆن گۆشتی سور و هەروەها رێگە بە هاوردەكردنی سێ هەزار و 750 سەر ئاژەڵ بدرێت و هاوردەكردنی هێلكەش هاوشێوەی مانگەكانی تر قەدەغە بكرێت.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1020 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/12/2019
زیاتر
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یانزە دیاریكرا...
»
لە سلێمانی پردی شەقامی مەولەوی نۆژەندەكرێتەوە...
»
١٠ ھەزار بەڕوو لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی دەڕوێندرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: لەهەوڵی دانانی سنورێكین لە بەردەم دیاردەی سواڵكردن...
»
بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە...
»
بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن لە سلێمانی رێگاری توند دەگیرێتەبەر...
»
قائیمقامی سلێمانی: پشتگیری هه‌نگه‌وانان ده‌كه‌ین گرنگی به‌ بڕ و كوالێتی هه‌نگوین بده‌ن...
»
ئاوات محەمەد: سلێمانی خاوەنی بیری نوێ و سەرمەشقی خەباتی دیموكراسی بووە...
»
بەرێوبەری نوێی ناحییەی بازیان دەستبەکاربوو...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ قورسترین بڕیار به‌لای ئێمه‌وه‌ داخستنی شوێنێكه...
Copyright ©2015. All rights reserved.