»   هه‌واڵه‌کان
لە سلێمانی پردی شەقامی مەولەوی نۆژەندەكرێتەوە

لە شاری سلێمانی ئەو پردەی دەكەوێتە شەقامی مەولەوی لە سەر شێوازێكی كەلەپوری كۆنی  سلێمانی نۆژەندەكرێتەوە  و بڕیارە لە ئایندەدا لەسەر بودجەی پارێزگا پرۆسەی نۆژەنكردنەوەكە بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە ,  
ئەندازیار نیاز حەسەن  ئەندامی لیژنەی شوێنەواری سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: پردەكە یەكێكە لە شوێنە دیارەكانی شاری سلێمانی و دەكەوێتە سەنتەری شارەوە و بەهۆی كۆنی و مێژووی دروستكردنەكەیەوە سیمایەكی ناشارستانی بەو ناوچەیە بەخشیووە, لەماوەی رابردووشدا لیژنەكەیان پێشنیار بۆ هەریەك لە قائیمقام و پارێزگاری سلێمانی كردپردەكە لەسەر شێوازێكی تەلارسازی كۆنی سلێمانی نۆژەنبكرێتەوە و دیزاینی و شێوازی نۆژەنكردنەوەیان خستەبەردەست هەریەك لە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگار و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی, خۆشبەختانە هەردوولا رەزامەندیان نیشانداوە پردەكە نۆژەنبكرێتەوە,  ئەندازیار نیاز حەسەن ووتیشی: دیزاینی نۆژەنكردنەوەكە تەواو بووە و پردی شەقامی مەولەوی لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی نۆژەندەكرێتەوە, لە دیزاینەكەشدا رەچاوی كلتور و كەلەپوری سلێمانی كراوە و لەسەر شێوازێكی كەلەپوری كۆنی سلێمانی پردەكە نۆژەندەكرێتەوە , 
لە بارەی كاتی نۆژەنكردنەوەی پردەكە ئەندامەكەی لیژنەی شوێنەواری سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەكە كارەكانی خۆی تەواو كردووە و ئەوەی ماوەتەوە  دابینكردنی بڕی پێویستی پارەیە بۆ نۆژەنكردنەوەكە و دواتر دەست دەكرێت بە كاركردن لە پردەكەدا .
پردەكە دەكەوێتە ناوەراستی شەقامی مەولەوی و نزیك ناوبازاڕی شاری سلێمانی , پردەكە لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە دروست كراوە و یەكێكە لە شوێنە دیار و بەناوبانگەكانی سلێمانی , بەشی ژێرەوەی پردەكە تایبەتە بە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی پەلەوەر و بەشی سەرەوەشی شوێنی كاسبكاران و بازاڕو چەندین دوكان لەخۆدەگرێت.

تێبینی : وێنەكان دیزاینی نوێی پردەكەیە دوای نۆژەنكردنەوە

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

3584 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/11/2019
زیاتر
»
١٠ ھەزار بەڕوو لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی دەڕوێندرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی: لەهەوڵی دانانی سنورێكین لە بەردەم دیاردەی سواڵكردن...
»
بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە...
»
بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن لە سلێمانی رێگاری توند دەگیرێتەبەر...
»
قائیمقامی سلێمانی: پشتگیری هه‌نگه‌وانان ده‌كه‌ین گرنگی به‌ بڕ و كوالێتی هه‌نگوین بده‌ن...
»
ئاوات محەمەد: سلێمانی خاوەنی بیری نوێ و سەرمەشقی خەباتی دیموكراسی بووە...
»
بەرێوبەری نوێی ناحییەی بازیان دەستبەکاربوو...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ قورسترین بڕیار به‌لای ئێمه‌وه‌ داخستنی شوێنێكه...
»
له‌باره‌ی جۆرێك شیرینی، قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشیاری دەداتە دایكان و باوكان...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ ئەگەری بونی حەب لەنێوجۆرە كێكێكدا دەكات...
Copyright ©2015. All rights reserved.