»   هه‌واڵه‌کان
١٠ ھەزار بەڕوو لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی دەڕوێندرێت

لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی نزیکەی ١٠ ھەزار بەڕوو دەڕوێنرێت و ھەفتەی داھاتوو ھەڵمەتێکی فراوان بە ناشتنی ھەزاران بەڕوو بەڕێوە دەچێت , قائیمقامی شارەکە دەڵێت : ئەمە ھەنگاوێکی گەورەی نیشتمانیە و ئامانج لێی پاراستنی ژینگەو زیاتر سەوزکردنی چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی , 
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٩, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی ھەڵمەتێکی فراوانی بەڕوو ناشتنی بەسەرکردەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پوش و پاوانی سلێمانی و قائیمقامیەتی سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت ,ئامانج لە ھەڵمەتەکە زیاتر سەوزکردنی رووبەڕووی سەوزاییە لە چیا گۆیژە و پاراستنی ژینگە شاری سلێمانییە , بریارە لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا نزیکەی ١٠ ھەزار بەڕوو دەڕوێنرێت , لە میانەی بەسەرکردنەوەی ھەڵمەتەکەدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند : چیایی ئەزمڕ و گۆیژە بەشێکی گرنگە لە سیماو ژینگەی شاری سلێمانی و ھەڵمەتەکەش ھەنگاوێکی گرنگ و پێویستە بۆ پاراستنی ژینگە و زیاتر سەوزکردنی رووبەڕووی سەوزایی لە ھەردوو چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی, قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: دەستیان کردووە بە ھەڵمەتێکی فراوان بۆ ناشتنی ھەزاران بەڕوو لە چیاکەو لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا نزیکەی ١٠ ھەزار بەڕوو بە شێوەیەکی زانستی دەڕوێنن , ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد قۆناغی یەکەمی ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە کە ھەڵکەندنی چاڵەکانەو ھەفتەی داھاتووش ھەڵمەتێکی فراوان دەستپێدەکات بۆ ناشتنی ھەزاران بەڕوو لە ھەردوو چیای ئەزمڕ و کۆیژەی شاری سلێمانی و دەستخۆشی لەو تیمانەشکرد کە ئەرکی ناشتنی بەڕووەکانیان لە ئەستۆگرتووە ,
قائیمقانی سلێمانی روونشی کردەوە پاراستنی ژینگەو سەوزکردنی رووبەری سەوزایی ئەرکێکی نیشتمانی گەورەیەو ھیوای خواست ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە ھەستکردن بەو بەرپرسیاریەتیەی کە لە ئەستۆیاندایە ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ پاراستنی ژینگەو زیادکردنی رووبەری سەوزایی لە ھەرێمی کوردستان. 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
1700 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/11/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی: لەهەوڵی دانانی سنورێكین لە بەردەم دیاردەی سواڵكردن...
»
بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە...
»
بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن لە سلێمانی رێگاری توند دەگیرێتەبەر...
»
قائیمقامی سلێمانی: پشتگیری هه‌نگه‌وانان ده‌كه‌ین گرنگی به‌ بڕ و كوالێتی هه‌نگوین بده‌ن...
»
ئاوات محەمەد: سلێمانی خاوەنی بیری نوێ و سەرمەشقی خەباتی دیموكراسی بووە...
»
بەرێوبەری نوێی ناحییەی بازیان دەستبەکاربوو...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ قورسترین بڕیار به‌لای ئێمه‌وه‌ داخستنی شوێنێكه...
»
له‌باره‌ی جۆرێك شیرینی، قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشیاری دەداتە دایكان و باوكان...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ ئەگەری بونی حەب لەنێوجۆرە كێكێكدا دەكات...
»
بەپێی ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردان و سه‌رپێچی و ته‌له‌ف زیادی كردووه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.