»   چالاکی رۆژانه
بڕێكی زۆر هێلكە لەناو دەبرێت


لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر هێلكەی نەشاودا بۆخواردن دەگرن و نوێنەری ڤێتەنەری لە لیژنە هاوبەشەكان رایدەگەیەنێت لە پشكنین دەرنەچووە بۆیە بڕیاری لەناوبردنی دراوە. 



دەروێش فەرەج، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتەنەری سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر بڕی یازدە كارتۆن هێلكەدا دەگرن لەگەڵ ئەوەی ماوەكەی  بەسەرنەچووە، بەڵام بەهۆی هەبوونی بۆنی ناخۆش و تێكەڵ بوونی زەردێنە و سپێنەكەیەوە، هاوڵاتیان گومانی خراپ بوونیان لێكردووە و لیژنە هاوبەشەكانیان ئاگاداركردۆتەوە. 



ئەندامەكەی لیژنەی باڵا لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی: نمونەی هێلكەكە رەوانەی بەرێوەبەرایەتی ڤێتەنەری سلێمانی كراوە بۆ پشكنین، و هەرسێ پشكنینی ( فیزیایی، كیمیایی و بایۆلۆجی) بۆ كراوە و لە پشكنین دەرنەچووە، ڤێتەنەری سلێمانی وەڵامی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە نەشیاو بۆ خواردن دراوەتەوە.



دەروێش فەرەج ئاماژەی بۆئەوەكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەكان، لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.



س . ب  
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

1449 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/11/2017
زیاتر
»
رۆژانە، بەدواداچون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان دەكرێت...
»
سلێمانی ... هەڵمەتێكی نوێ دەست پێدەكات...
»
له‌ سلیمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری عه‌وله‌ سیس لابرا...
»
شارەوانی سلێمانی زیادەرۆییەکان لادەبات...
»
قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی پارتی دیموكرات دەكات...
»
سلێمانی ... بڕێکی زۆر مەواد و خۆراکی بەسەرچوو لەناودەبرێت...
»
هەڵمەتی پاكردنەوەی گۆرستانەكان دەستی پێكرد...
»
لەمانگی رەمەزاندا نرخەكان دابەزیوون ...
»
ھەڵمەتی لابردنی خانەکان بەردەوامە...
»
سلێمانی ... دەست بەسەردا بڕێک بڕوێشدا دەگیرێت...
12
Copyright ©2015. All rights reserved.