»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی: لەهەوڵی دانانی سنورێكین لە بەردەم دیاردەی سواڵكردن

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ دانانی سنورێك لە بەردەم دیاردەی سواڵكردندا و بەبەراورد بە چەند ساڵی رابردوو لە سلێمانی دیاردەكە رووی لە كەمبوونەوەكردووە , 
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: دیاردەی سواڵكردن نەك تەنیا لە سلێمانی بەڵكو بەگشتی لە هەرێمی كوردستان بووەتە كێشەیەكی گەورەو پێویستی بە هەنگاوی كردارییە بۆ چارەسەركردنی, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد زۆرینەی ئەو كەسانەی كە لە سلێمانی سواڵ دەكەن لە منداڵ و گەورە خەڵكی سلێمانی نین بەڵكو خەڵكی ناوچەكانی تری عێراق و وڵاتانی دەوروبەرن , 
قائیمقامی سلێمانی راشیدەگەیەنێت لە ساڵی 2017 وە قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەكی تایبەتی بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن پێكهێناوە و لەو ماویەدا لیژنەكە رۆڵی گرنگی بنیووە لە كەمكردنەوە و تەشەنەسەندی دیاردەكە , بەڵام بەهۆی ئەوەی بەردەوام ژمارەی ئەو كەسانەی كە بۆ سواڵكردن دێنە سلێمانی نەتوانراوە رێگری تەواو لە دیاردەكە بكرێت , ئاوات محەمەد ووتیشی: بەهۆی ئەوەی یاسا توند نییە لەبەرامبەر ئەو كەسانەی كە سواڵدەكەن و تائێستاش كار بە یاسایی ساڵی 1969 دەكرێت و یاسایی نوێش بۆ رێگری كردن لە دیاردەكە نیە وەك پێویست ناتوانرێت رێگری لە تەشەنەسەندنی دیاردەكە بكرێت ,  قائیقمامی سلێمانی راشیگەیاند بۆ ئەوەی سنورێك لەبەردەم دیاردەكەدا دابنرێت پێویستە پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی نوێ بۆ رێگریكردن لە دیاردەكە دەربكات و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن ,  
وەك یەكێك لە رێگە چارەكان لەپاڵ هەوڵەكانی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی دیاردەكە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات هاوكاری دارایی ئەو منداڵ و كەسانە نەكەن كە سواڵ دەكەن چونكە  لە بنەرەتدا ئەو كەسانە قوربانین و لەلایەن كەسانی ترەوە بەكار دەهێنرێن , پێدانی پارە پێیان دەبێتە هۆی زیادكردن و تەشەنەسەندنی دیاردەكە و پێنەدانی پارەش بەو كەسانە هۆكار دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەسەر شەقامەكان سواڵدەكەن.

 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1094 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/11/2019
زیاتر
»
بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە...
»
بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن لە سلێمانی رێگاری توند دەگیرێتەبەر...
»
قائیمقامی سلێمانی: پشتگیری هه‌نگه‌وانان ده‌كه‌ین گرنگی به‌ بڕ و كوالێتی هه‌نگوین بده‌ن...
»
ئاوات محەمەد: سلێمانی خاوەنی بیری نوێ و سەرمەشقی خەباتی دیموكراسی بووە...
»
بەرێوبەری نوێی ناحییەی بازیان دەستبەکاربوو...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ قورسترین بڕیار به‌لای ئێمه‌وه‌ داخستنی شوێنێكه...
»
له‌باره‌ی جۆرێك شیرینی، قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشیاری دەداتە دایكان و باوكان...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ ئەگەری بونی حەب لەنێوجۆرە كێكێكدا دەكات...
»
بەپێی ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردان و سه‌رپێچی و ته‌له‌ف زیادی كردووه‌...
»
سلێمانی ... 600 کارتۆن جگەرە لەناودەبرێت....
Copyright ©2015. All rights reserved.