»   هه‌واڵه‌کان
بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە

بینای چایخانەی شەعب  و نهۆمی دووەمی باڵەخانەكە لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە و بەتەواوبونی سیمایەكی شارستانی سەرنجراكێش دەبەخشێتە ناوەندی بازاڕی شاری سلێمانی  ,
ماوەی چەند مانگێكە قۆناغەكانی نۆژەنكردنەوەی بینای چایخانەی شەعب لە سلێمانی دەستی پێكردووە و لیژنەی شوێنەواری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەرپەرشتی كارەكانی نۆژەنكردنەوەكە دەكەن, 
نیاز حەسەن ئەندازیاری بیناسازی و ئەندامی لیژنەی شوێنەواری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: تەواوی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بیناكە لەژێر چاودێری لیژنەكەیان بەڕێوەدەچێت و دیزاینی بیناكەش لەلایەن لیژنەكەوە كاری لەسەر كراوە و  بەپێی دیزاینەكە دووبارە بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری كۆنی سلێمانی نۆژەندەكرێتەوە, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بیناكە لە بنەڕەتدا موڵكی حكومەتەو بەپێی گرێبەستێكی یاسایی لەلایەن چەند كەسێكەوە بەڕێوەدەبرێت و بەشی ناوەوەی چایخانەی شەعب لەسەر شێوازی ئێستای دەمێنێتەوە و تەنها رووكاری پێشەوەی بیناكە نۆژەندەكرێتەوە , 
نیاز حەسەن ئەندامی لیژنەی شوێنەواری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی : كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بیناكە بەدوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت  قۆناغی یەكەم نهۆمی سەرەوەی بینای چایخانەكە بەتەواوی لەسەر ئەركی ئەو كەسەی گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەت هەیە نۆژەندەكرێتەوە و ئێستا كارەكانی لە قۆناغی كۆتایدایەو پاشان دەكرێت بە كافتریا , قۆناغی دووەمیش نۆژەنكردنەوەی رووكاری پێشەوەی بیناكەیە كە لە ئایندەدا و دوای رێكەوتنی حكومەت لەگەڵ ئەو موڵكانەی كە دەكەونە سنوری ماستەر پلانەكەوە لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نۆژەندەكرێتەوە , ئەو ئەندامەی لیژنەی شوێنەوار  ووتیشی : لیژنەكەیان بەووردی چاودێری كارەكانی نۆژەنكردنەوەكە دەكات سەرجەم مەرجەكانی كلتوری تێدا رەچاو كراوە و بە نۆژەنكردنەوەی ئەو باڵەخانەیە لەسەر شێوازێكی كەلەپوری كۆنی سلێمانی و بەسودوەرگرتن لە هونەری تەلارسازی سیمایەكی شارستانی جوان دەبەخشێتە بەردەركی سەراو ناوەندی نێو بازاڕی شاری سلێمانی .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

2230 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/11/2019
زیاتر
»
بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن لە سلێمانی رێگاری توند دەگیرێتەبەر...
»
قائیمقامی سلێمانی: پشتگیری هه‌نگه‌وانان ده‌كه‌ین گرنگی به‌ بڕ و كوالێتی هه‌نگوین بده‌ن...
»
ئاوات محەمەد: سلێمانی خاوەنی بیری نوێ و سەرمەشقی خەباتی دیموكراسی بووە...
»
بەرێوبەری نوێی ناحییەی بازیان دەستبەکاربوو...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ قورسترین بڕیار به‌لای ئێمه‌وه‌ داخستنی شوێنێكه...
»
له‌باره‌ی جۆرێك شیرینی، قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشیاری دەداتە دایكان و باوكان...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ ئەگەری بونی حەب لەنێوجۆرە كێكێكدا دەكات...
»
بەپێی ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردان و سه‌رپێچی و ته‌له‌ف زیادی كردووه‌...
»
سلێمانی ... 600 کارتۆن جگەرە لەناودەبرێت....
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بۆ مانگی ١٠ تشرینی یەکەم دیاری کرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.