»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... کارگەی قیری ئاکار دادەخرێت
بەھۆی پابەند نەبونی بە مەرج وڕێنماییە ژینگەییەکانەوە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەیەکی قیر دادەخات تائەو کاتەی سەرجەم مەرجەکان جێبەجێ دەکات.
تابان محەمەد، سەرۆکی لیژنەی ژینگەی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەھۆی پابەند نەبوونی بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و پیسکردنی ژینگە، لیژنەکان کارگەی قیری ئاکار لەکانی شەیتانی سنوری ناحیەی بازیان دادەخات.

وتی؛ نەبونی سەوزایی و سیاج بۆ کارگەکە و بەکارھێنانی ئاو لەکەسارەکەدا کەدەبێتە تۆزێکی زۆر لەناو کارگەکەدا و ‌ژینگە پیس دەکات ئەو ھۆکارانەن کەبونە ھۆی داخستنی کارگەی قیری ئاکار
وتیشی؛ بەپێی رێنماییەکانی کارکردن لەکاتی مۆڵەت پێدان بەکارگەکان، رواندنی درەخت و چاندنی رێژەیەک سەوزایی دەکرێت بەمەرج بەسەریەوە بۆیە پێویستە پابەندبێت پێوەی، بەڵام کارگەی قیری ئاکارپابەند نەبوەو سەرپێچی کردووە.

تابان محەمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ژینگە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد؛دوای چەندین جار ئاگادار کردنەوە لە سەرپێچیەکانی  بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کارگەی ئاکار دادەخرێت تائەو کاتەی سەرجەم مەرجەکانی کارکردن جێبەجێ دەکات.

لیژنەی لیژنگە، یەکێکە لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رۆژانە سەردانی ھەموو ئەو کارگە و شوێنکارانە دەکات بەدوکەڵ و دەنگی بەرز ژاوەژاو و بەپاشەڕۆکانی مەترسی پیسبوونی ژینگەی دروستبکات، لەکاتی ھەبوونی سەرپێچی سەرەتا شوێنەکە ئاگاداردەکاتەوە بەپابەندبوونی، لەکاتی دوبارە کردنەوەی سەرپێچی  سزای دارایی شوێنەکە دەدات، بەردەوام بوونیشی لەسەر سەرپێچی شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.‌ 


ڕزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

582 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/11/2019
زیاتر
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.