قائیمقامی سلێمانی: پشتگیری هه‌نگه‌وانان ده‌كه‌ین گرنگی به بڕ و كوالێتی هه‌نگوین بده‌ن
له پای ئه‌و هاوكاری و پشتگیرییه‌ی پێشكه‌شی هه‌نگه‌وانانی كردووه و ڤیستیڤاڵی ئه‌مساڵیش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد، خه‌ڵاتی رێزلێنان درایه قائیمقامی سلێمانی.
له وته‌یه‌كدا بۆ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان، ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌نگوین سه‌رمایه‌یه‌كی گرنگی كشتوكاڵی وڵاته‌كه‌مانه و كوردستان سروشتێكی له‌باری هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی بڕێكی زۆر هه‌نگوینی باش، بۆیه وه‌كو حكومه‌ت پشتگیری ته‌واوی هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین هه‌وڵی زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی بدات به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ زیادكردنی بڕهكهیدا كوالێتی باشی هه‌بێت، وتیشی ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ی ئه‌مساڵ رێكخرا به‌راورد به ساڵانی تر پێشكه‌وتنی باشی پێوه‌دیاربوو، به‌تایبه‌ت له‌رووی ماركێتینهوه كه زۆربه‌یان خرابونه شوشه‌وه و لێبڵی تایبه‌ت به شوێنی به‌رهه‌مهێنان و كاتی به‌سه‌رچونی لێدرابوو.
دڵشاد محه‌مه‌د- لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ چواره‌مین ڤیستیڤاڵی هه‌نگوینمان له سلێمانی رێكخست كه (33) هه‌نگه‌وانی ناوچه‌كانی سلێمانی تێیدا به‌شداربوون، ته‌نها رێگه به‌و كه‌سانه درا به‌شداری بكه‌ن كه خۆیان هه‌نگوین به‌رهه‌مده‌هێنن و له جۆر و كوالێتی هه‌نگوینه‌كه‌ش دڵنیابوینه‌وه.
وتیشی: ئه‌مساڵ ته‌نها به‌رهه‌می هه‌نگ وه‌كو هه‌نگوین و خۆراكی شاهانه و ده‌ره‌مێو و هه‌ڵاڵه نمایشتكران، له سێ رۆژی ڤیستیڤاڵهكهشدا (1700)كیلۆگرام هه‌نگوین فرشراوه و له ساڵی ئاینده‌شدا زیاتر گرنگی به كوالێتی و نرخی به‌رهه‌مه‌كان ده‌ده‌ین.
رۆژی 30-10-2019 چوارەمین فێستیڤاڵی هەنگوین لەژێر دروشمی (هەنگوینی كوردستان باشترینە) لەلایەن كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان لەپاركی ئازادی شاری سلێمانی سازكراو و سێ رۆژ به‌رده‌وامبوو.
ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی