سلێمانی ... گۆشتفرۆشی پێنجوێن داخرا
به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی بێمۆرو ته‌زویركردنی مۆری كوشتارگه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی پێنجوێن داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه ده‌ڵێت؛ خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
مۆفه‌ق زاهیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ری سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: فرۆشتنی گۆشتی بێمۆرو مۆركردنی به‌شێوه‌ی نایاسای به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدراونییه وخاوه‌نه‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه دوكانی گۆشتفرۆشی پێنجوێن لهدارهسوتاوهكه داده‌خرێت.
وتیشی: ته‌زویركردنی مۆری كوشتارگه كارێكی نایاساییه‌و هه‌موو ئه‌و گۆشته‌ی پێی مۆركراوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆ له‌ناوبردنی.
به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی پێنجوێن داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
رزگار قه‌سیم
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی





|