»   لیژنه‌کان - داخستن
كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنه‌وه‌ دادەخرێت.
بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردنەوەو دەرنەچونی لەتاقیگەدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كارگەی ئاوی مەگنالایف لەگوندی میرەدێی سەربەناحیەی وارماوا  دادەخات.


لیژنەی بەدواداچونی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبەنراوی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوای پشكنین و دڵنیابونەوە لەنەشیاوی ئاوەكە بۆخواردنەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای شارەزور و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وارماوا دوای ئاگاداركردنەوە لەكەموكوڕیەكانی و پابەند نەبوون بە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكان كارگەی ئاوی مەگنالایف لەگوندی میرەدێی سەربەناحیەی وارماوا داخست.


بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی بەدواداچونی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبەنراو كە چاودێری كۆی پرۆسەی بەرهەمهێنان و عەمباركردن و گواستنەوەی ئاو لەبتڵ و پەرداخ و دەبەدا دەكات هۆكارەكانی داخستنی كارگەكە دەرنەچونی بەرهەمەكەیەتی لەپشكنینی تاقیگەیدا لەگەڵ بونی ئاژەڵ لەكارگەكەدا كەڕێگە پێدراو نیەو لەڕوی تەندروستیەوە نەشیاوە.



بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی كارگەی مەگنالایف دادەخرێت تا پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن دەبێت.



رزگار قه‌سیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی



2672 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/11/2019
زیاتر
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.