»   هه‌واڵه‌کان
ئاوات محەمەد: سلێمانی خاوەنی بیری نوێ و سەرمەشقی خەباتی دیموكراسی بووە

ساڵێكی تر چووە سەر تەمەنی سلێمانی و پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان پێی نایە نێو "235" ساڵەی تەمەنی , بۆ ئەم یادە قائیمقامی سلێمانی پەیامێكی پیرۆزبایی لە خەڵكەی شارەكە دەكات و دەڵێت ئەوەی پیان كرابێت بۆ خزمەتكردنی سلێمانی كەمتەرخەمیان نەكردووە , 
لە یادی "235" ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی ئاوات محەمەد قائیقامی سلێمانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و تێدا سەرباری پیرۆزبایی لە خەڵكی سلێمانی بەبۆنەی بنیاتنانی شارەكە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات سلێمانی بەدرێژایی تەمەنی شاری رۆشنبیری و بیری نوێبووە و سەرمەشقی خەباتی دیموكراسی و رێچكەی دروستی خەباتی كوردایەتی بووە, ئەم شارە بەردەوام لانكەی هەڵكەوتنی كەڵە پیاوان و خەباتگێڕانی مێژوو بووە و لەسەر دەستی ئەوان ئەم شارە  و بەگشتی هەرێمی كوردستان قۆناغی زۆر سەخت گرنگی بڕیووە ,  لە پەیامەكەیدا قائیمقامی سلێمانیدا ئەوەشخراوەتەڕوو جگە لەخەباتی دیموكراسی و مەدەنی بەردەم سلێمانی لانكەی بیری نوێ و داهێنان و رەوتی رۆشنگەری وپێشخستنی سیمای شارستانی بووە, هەر ئەمەش وای كردووە وەك پایتەخی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان بناسرێت , 
ئاوات محەمەد دەشڵێت: وەك قائیمقامیەتی سلێمانی لەرابردوودا هەموو تواناو هەوڵێكی خۆیان خستووەگەڕ بۆ خزمەتكردنی زیاتری سلێمانی و ئەوەی پێیان كرابێت كەمتەرخەمیان نەكردووە و بەردەوامیش دەبن لە خزمەتكردنی زیاتری شارەكە بۆ ئەوەی سلێمانی وەك هەمیشە گەشاوە و سەربڵند بێت .


 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

414 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/11/2019
زیاتر
»
بەرێوبەری نوێی ناحییەی بازیان دەستبەکاربوو...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ قورسترین بڕیار به‌لای ئێمه‌وه‌ داخستنی شوێنێكه...
»
له‌باره‌ی جۆرێك شیرینی، قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشیاری دەداتە دایكان و باوكان...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ ئەگەری بونی حەب لەنێوجۆرە كێكێكدا دەكات...
»
بەپێی ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردان و سه‌رپێچی و ته‌له‌ف زیادی كردووه‌...
»
سلێمانی ... 600 کارتۆن جگەرە لەناودەبرێت....
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بۆ مانگی ١٠ تشرینی یەکەم دیاری کرا...
»
سلێمانی- كۆمپانیایه‌كی كۆنكرێت سزا ده‌درێت...
»
پەیامی قائیمقامی سلێمانی بەبۆنەی دەستنیشانکردنی سلێمانی وەک داھێنەری ئەدەبی...
»
سیمینارێك دەربارەی مەوادی جوانكاری خانمان بەڕێوەچوو ...
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.