»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... (VIP)سه‌رچنار و سایه‌ گوڵ2 داده‌خرێن
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت دوو ریستۆرانت له‌ سلێمانی داده‌خات.


هه‌رێم عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كافتریا و ریستۆرانت وشوێنه‌ گه‌شتوگوزارییه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ردوو ریستۆرانتی ( VIPسه‌رچنار و سایه‌گوڵ2) پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابن.


وتی؛ یه‌كێك له‌سه‌رپێچییه‌كانی ( VIPسه‌رچنار و سایه‌گوڵ2) نه‌بوونی كارتی ته‌ندروستی و ڤایرۆسییه‌، به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان پێویسته‌ كارمه‌ندی چێشتخانه‌، ریستۆرانت و هه‌موو ئه‌وشۆێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هه‌ڵگری كارتی ته‌ندروستی بن،‌ بۆ كارمه‌ندانی بیانیش پێوسته‌ خاوه‌نی كارتی ڤایرۆسی بن تا دڵنیابنه‌وه‌ له‌ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستییان و مه‌ترسی نه‌خۆشی گواستراوه‌یان لێنه‌كرێت‌.


وتیشی؛ پابه‌ندنه‌بوونی شوێنه‌كان به‌جۆری ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بۆ كاركردن وه‌ریانگرتووه‌ و به‌پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان كاریان تێداكردووه‌، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ژووری (VIP) كه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن پێوسته‌ ئه‌وشوێنانه‌ی ژوری (VIP) هه‌یه‌ كامێرای چاودێری بۆ دابنرێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌ روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


هه‌روه‌ها، پابه‌ندنه‌بوونیان به‌مه‌رجه‌كانی گه‌شتوگوزار و یه‌كنه‌پۆشینی جلوبه‌رگی كارمه‌نده‌كانیان یه‌كێكی تره‌ له‌سه‌رپێچی شوێنه‌كان.


هه‌رێم عه‌بدولره‌حمان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كان داده‌خرێت تائه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان له‌شوێنه‌كانیادا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



1878 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/11/2019
زیاتر
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.