»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... ئه‌نتاڵیا داخرا
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشتگای ئه‌نتاڵیا داده‌خات. 


به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و ته‌ندروستی بۆ كارمه‌ندان و ریكلامكردنی بۆ دروستكردنی تاتۆ، لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای ئه‌نتاڵیا له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری داده‌خات‌.


بنه‌مای كاركردن له‌ پیشه‌ی جوانكاری خانماندا پێویستی به‌وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته‌‌ بۆ شوێنه‌كه‌ و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كاری تێداده‌كه‌ن به‌ڵام ئارایشتگای ئه‌نتاڵیا، كارتی پیشه‌یی و ته‌ندروستی بۆ كارمه‌ندان و شوێنه‌كه‌ ده‌رنه‌هێناوه‌ و كاریشی تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌.


ئه‌و جۆره‌ پیشه‌ پێویست به‌وه‌ده‌كات‌ كارمه‌نده‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ پشكنینان بۆ ئه‌نجام بدرێت تا له‌وه‌ دڵنیابنه‌وه سه‌لامه‌تن و‌ نه‌خۆش نین بۆئه‌وه‌ی ببنه‌ خاوه‌نی كارتی ته‌‌ندروستی.


یه‌كێكی تر له‌ سه‌رپێچیه‌كانی ئارایشتگای ئه‌نتاڵیا، ریكلامكردنه‌ بۆ دروستكردنی تاتۆ له‌ شوێنه‌كه‌دا، بۆدروستكردنی تاتۆ پێویسته‌ كه‌سه‌كه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت له‌وبواره‌دا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێگه‌نادرێت كه‌سانی تر تاتۆ دروستبكه‌ن، هه‌رشوێنێكیش دروستی بكات سزا ده‌درێت.


بۆیه‌ به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای ئه‌نتاڵیا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1236 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/11/2019
زیاتر
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ ئەگەری بونی حەب لەنێوجۆرە كێكێكدا دەكات...
»
بەپێی ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردان و سه‌رپێچی و ته‌له‌ف زیادی كردووه‌...
»
سلێمانی ... 600 کارتۆن جگەرە لەناودەبرێت....
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بۆ مانگی ١٠ تشرینی یەکەم دیاری کرا...
»
سلێمانی- كۆمپانیایه‌كی كۆنكرێت سزا ده‌درێت...
»
پەیامی قائیمقامی سلێمانی بەبۆنەی دەستنیشانکردنی سلێمانی وەک داھێنەری ئەدەبی...
»
سیمینارێك دەربارەی مەوادی جوانكاری خانمان بەڕێوەچوو ...
»
سلێمانی: بەووردی چاودێری پرۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران دەكرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ هه‌نگوین سه‌رمایه‌یه‌كی گرنگی كشتوكاڵی وڵاته‌كه‌مانه‌...
»
لە سلێمانی ئارایشتگەیەك بەهۆی سەرپێچیەوە داخرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.