»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... بڕێك كێك له‌ناوده‌برێت
به‌هۆی هه‌بوونی گومان له‌سه‌ری له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك كێكدا گیراوه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كردوه‌ بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی به‌كارهێنان نییه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (80)كیلۆگرام كێكدا گرتووه‌ كه‌ به‌رواری به‌رهه‌مهێنانی و به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی گومانی له‌سه‌ره‌، به‌نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆ پشكنین.


كێكه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه به‌رهه‌می ناوخۆیه‌ وله‌شاری هه‌ولێره‌وه‌‌ خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌نارده‌ی شاری سلێمانی كردووه‌، به‌ڵام له‌یه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رواری به‌رهه‌مهێنانی‌ (2019.11.2) و كاتی به‌سه‌رچوونی (2019.2.2) له‌به‌ر ئه‌وه‌گومانی له‌سه‌ره‌.


به‌پێی رێنمایه‌ ته‌ندروستیه‌كان، له‌پێناو پاراستنی هاوڵاتیان و زیان نه‌گه‌یاندن به‌له‌ش و ته‌ندروستی مرۆڤ، ئه‌و خۆراكه‌ماددانه‌ی گومانی خراپبوونی لێده‌كرێت شیاوی خواردن نییه، له‌به‌ر پێویسته‌ ‌له‌ناوببرێت، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی وله‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، ئه‌وكێكه‌ی به‌رواره‌كه‌ی به‌هه‌ڵه‌ نوسراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

488 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/11/2019
زیاتر
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ ئەگەری بونی حەب لەنێوجۆرە كێكێكدا دەكات...
»
بەپێی ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردان و سه‌رپێچی و ته‌له‌ف زیادی كردووه‌...
»
سلێمانی ... 600 کارتۆن جگەرە لەناودەبرێت....
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بۆ مانگی ١٠ تشرینی یەکەم دیاری کرا...
»
سلێمانی- كۆمپانیایه‌كی كۆنكرێت سزا ده‌درێت...
»
پەیامی قائیمقامی سلێمانی بەبۆنەی دەستنیشانکردنی سلێمانی وەک داھێنەری ئەدەبی...
»
سیمینارێك دەربارەی مەوادی جوانكاری خانمان بەڕێوەچوو ...
»
سلێمانی: بەووردی چاودێری پرۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران دەكرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ هه‌نگوین سه‌رمایه‌یه‌كی گرنگی كشتوكاڵی وڵاته‌كه‌مانه‌...
»
لە سلێمانی ئارایشتگەیەك بەهۆی سەرپێچیەوە داخرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.