»   هه‌واڵه‌کان
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ ئەگەری بونی حەب لەنێوجۆرە كێكێكدا دەكات

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی گەڕان و پشكنینەكانیان دەستپێكردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەگەری بونی "حەب" لەنێو یەكێك لە جۆرەكانی كێك كە ماوەی چەند رۆژێكە ترس و دڵەراوكێكی لەنێو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا دروستكردووە, سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: لە چەند رۆژی رابردوودا  هەزاران لەو جۆرە كێكەیان هەڵپچڕیووە و تائێستا هیچ جۆرە حەبێكیان بەدی نەكردووە و لە ئەگەری راست و دروستی ئەو بابەتە رای گشتی ئاگادار دەكەنەوە , 
لە دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەو ڤیدیۆیەك لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان كە تێیدا "حەب" لەنێو جۆرە كێكێكدا بەدیدەكرێت , لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقەیەتی سلێمانی لەروانگەی هەستكردن بەو بەرپرسیارییەتیەی كە لە ئەستۆیاندایەو بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و منداڵان هەڵمەتێكی بەرفراوانیان لە ماركێت و بازاڕ و شوێنە گشتیەكانی سلێمانی دەستپێكردووە و بەووردی پشكنین و بەدواداچون بۆ ئەو جۆرە كێكە دەكەن كە گومان دەكرێت حەبی تێدا بێت , 
گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانە دەستبەجێ لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنەكان دەستیان بەگەڕان و پشكنینەكانیان كردووە و لە هەموو دوكان و ماركێتەكان بەووردی بەدوای ئەو جۆرە كێكەدا دەگەڕێن و پشكنینی بۆ دەكەن , سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی : تائێستا سەدان شوێن گەڕاون و بەهەزاران لەو جۆرە كێكەیان هەڵبچڕیووە و پشكنینیان بۆ كردووە, بەڵام هیچ جۆرە حەبێكیان بەدی نەكردووە و بەردەوامیش دەبن لە گەڕان و پشكنینەكانیان تائەو كاتەی دەگەنە ئەنجامی كۆتایی و بەڵگەیان دەست دەكەوێت , 
گۆران قادر راشیگەیاند: ئامانجی سەرەكی لیژنەكان پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە و لەبابەتێكی گرنگی لەم جۆرەشدا هەموو توانایەكی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا دڵنیاببنەوە لە راست و دروستی ئەو بابەتە و  دواتر رای گشتی لێ ئاگاداردەكەنەوە . 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

628 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/11/2019
زیاتر
»
بەپێی ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردان و سه‌رپێچی و ته‌له‌ف زیادی كردووه‌...
»
سلێمانی ... 600 کارتۆن جگەرە لەناودەبرێت....
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بۆ مانگی ١٠ تشرینی یەکەم دیاری کرا...
»
سلێمانی- كۆمپانیایه‌كی كۆنكرێت سزا ده‌درێت...
»
پەیامی قائیمقامی سلێمانی بەبۆنەی دەستنیشانکردنی سلێمانی وەک داھێنەری ئەدەبی...
»
سیمینارێك دەربارەی مەوادی جوانكاری خانمان بەڕێوەچوو ...
»
سلێمانی: بەووردی چاودێری پرۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران دەكرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ هه‌نگوین سه‌رمایه‌یه‌كی گرنگی كشتوكاڵی وڵاته‌كه‌مانه‌...
»
لە سلێمانی ئارایشتگەیەك بەهۆی سەرپێچیەوە داخرا...
»
سلێمانی- كار بۆ چاره‌سه‌ری دیارده‌ی سواڵكردن ده‌كرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.