»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی- كۆمپانیایه‌كی كۆنكرێت سزا ده‌درێت

به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی كۆنكرێت (میكسه‌ر) له‌ شوێنی نه‌گونجاودا پاشماوه‌ی كۆنكرێته‌كه‌یان رشتووه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی فریاگوزاری رهوداوه‌ سروشتییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران و به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانیش كۆمپانیاكه‌ و ئۆتۆمبێله‌كان روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌ دواین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی فریاگوزاری كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی روداوه‌ سروشتییه‌كان، بڕیار درا رێگه‌ نه‌درێت ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی كۆنكرێت (میكسه‌ر) پاشماوه‌ی كۆنكرێته‌ به‌كارهاتووه‌كه‌ی له‌ نزیك شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كان ڕۆ بكات، چونكه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن بووه‌ته‌ ‌هۆی تێكچوونی شه‌قامه‌كان و خراپبوونی ئاوه‌ڕۆكان، قائیمقامی سلێمانی بڕیاریدا هه‌موو كۆمپانیایه‌كی كۆنكرێت له‌ ناو ئۆفیسی  كۆمپانیاكه‌ جێگایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له‌و جێگایه‌دا پاشماوه‌ی كۆنكرێته‌كان ڕۆ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێگه‌ نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی كۆنكرێت له‌ شوێنی تردا پاشماوه‌كانی بڕژێت.

له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره‌ی قائیمقام و لیژنه‌ی فریاگوزاری روداوه‌ سروشتییه‌كان، (3)سێ ئۆتۆمبێلی كۆمپانیایه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ركران كه‌ له‌ نزیك شه‌قام و مه‌نهۆڵی ئاوه‌ڕۆكان پاشماوه‌كانیان ڕۆ ده‌كرد، به‌و هۆیه‌وه‌ بڕیاردرا سه‌ره‌ڕای سزای مادی ئۆتۆمبێله‌كان و كۆمپانیاكه‌ روبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه‌.

قائیمقامی سلێمانیش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بینینی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی كۆنكرێت كه‌له‌شووێنی نه‌گونجاودا پاشماوه‌ی كۆنكرێته‌كه‌ ڕۆ بكات ده‌ستبه‌جێ قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی رێكاری توندی یاسایی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌ و كۆمپانیای كۆنكرێته‌كه‌ بگرێته‌به‌ر.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1838 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/11/2019
زیاتر
»
پەیامی قائیمقامی سلێمانی بەبۆنەی دەستنیشانکردنی سلێمانی وەک داھێنەری ئەدەبی...
»
سیمینارێك دەربارەی مەوادی جوانكاری خانمان بەڕێوەچوو ...
»
سلێمانی: بەووردی چاودێری پرۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران دەكرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ هه‌نگوین سه‌رمایه‌یه‌كی گرنگی كشتوكاڵی وڵاته‌كه‌مانه‌...
»
لە سلێمانی ئارایشتگەیەك بەهۆی سەرپێچیەوە داخرا...
»
سلێمانی- كار بۆ چاره‌سه‌ری دیارده‌ی سواڵكردن ده‌كرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ كارێكی نه‌شیاوه‌ كافتریا نزیك مزگه‌وت یان شوێنی نیشته‌جێبوون‌ بێت....
»
قائیمقامی سلێمانی لەرەوشی تەندروستی سارا دەپرسێت...
»
لە سلێمانی بەرهەمی خۆماڵی "65%" پێداویستی بازاڕ دابین دەكات...
»
سلێمانی- بڕێك گوێزی خراپبوو له‌ناو ده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.