»   چالاکی رۆژانه
رۆژانە، بەدواداچون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان دەكرێت




لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی-یەوە بەدواداچوون بۆ ئەو شوێنانە دەكرێت كەگومانی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردنیان لێدەكرێت و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان-یش رایدەگەیەنێت ئەوشوێنانەی سكاڵای لەسەرە پشكنیان بۆ دەكرێت.



لەوبارەیەوە گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: رۆژانە سكاڵای هاوڵاتیان دەگاتە لیژنە هاوبەشەكان، كە بەشێكی لە رێگەی پەیوەندی تەلەفوونی و بەشێكی تری لە رێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و هەندێكی تریشیان هاوڵاتیان خۆیان سكاڵا دەگەیەننە لیژنە هاوبەشەكان.
  


سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتیشی: بۆ پەیوەندی كردن و گەیاندنی سكاڵای هاوڵاتیان بە لیژنە هاوبەشەكان، قائیمقامیەتی سلێمانی لەرێی راگەیاندنەكانەوە ژمارەی ئەو هێڵانەی بڵاوكردۆتەوە كە تایبەتە بەسكاڵا، هەروەها وێب سایت و لاپەرەی تایبەت بە خۆی كردۆتەوە بۆ بڵاوكردنەوەی كاروچالاكی-یەكانیان، و وەرگرتنی سكاڵای هاوڵاتیان، كە ژمارەیەكی زۆر سكاڵا لەو رێگەوە دەگاتە لیژنەكان.


 
گۆران قادر ئاماژەی بەئەوەكرد، ئەو هاوڵاتیانەی سكاڵایان لەسەر شوێنەكان هەیە و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەكاردەهێنن بۆ گەیاندنی سكاڵاكانیان، پاش ئاگاداركردنەوە لەلایەن بەشی راگەیاندنەوە، لیژنەكان هاوبەشەكان بەدواداچوون و پشكنین بۆ شوێنەكە و ئەوكاڵاو شمەكەی سكاڵای لەسەرە دەكات، دواتر بەنامە ئەنجامەكان بەو هاوڵاتیانە دەوترێتەوە كە سكاڵایان تۆماركردووە.




بەشی راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی خاوەنی وێب سایت و لاپەرەی فەرمی خۆیەتی كە رۆژانە كارو چالاكیەكانی قایمقامیەت و لیژنە هاوبەشەكانی لە وێب سایتی (suliq.com) و تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك (قائیمقامیەتی سلێمانی) بڵاودەكاتەوە، هەروەها ژمارە مۆبایلی 07708677777 بۆ پەیوەندی راستەوخۆ تایبەت كردووە بە سكاڵا.



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1418 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/11/2017
زیاتر
»
سلێمانی ... هەڵمەتێكی نوێ دەست پێدەكات...
»
له‌ سلیمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری عه‌وله‌ سیس لابرا...
»
شارەوانی سلێمانی زیادەرۆییەکان لادەبات...
»
قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی پارتی دیموكرات دەكات...
»
سلێمانی ... بڕێکی زۆر مەواد و خۆراکی بەسەرچوو لەناودەبرێت...
»
هەڵمەتی پاكردنەوەی گۆرستانەكان دەستی پێكرد...
»
لەمانگی رەمەزاندا نرخەكان دابەزیوون ...
»
ھەڵمەتی لابردنی خانەکان بەردەوامە...
»
سلێمانی ... دەست بەسەردا بڕێک بڕوێشدا دەگیرێت...
»
تایبەت بە خاوەن ئاژەڵەکان ... ھەفتەی ئایندە کۆتایی دێت...
12
Copyright ©2015. All rights reserved.