»   هه‌واڵه‌کان
لە سلێمانی ئارایشتگەیەك بەهۆی سەرپێچیەوە داخرا

بەهۆی بوونی سەرپێچی و پابەند نەبوون بەجێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن لە سلێمانی ئارایشتگەیەك داخراو خاوەنەكەی رووبەڕووی سزایی یاسایی كرایەوە, 
لیژنەی ئارایشتگەكانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی ئارایشتگەی"شایار"یان داخست , سەرۆكی لیژنەكە هۆكارەكەی بۆ بونی سەرپێچی و پابەند نەبوونی خاوەنی ئارایشتگەكە بەجێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن دەگەڕێنێتەوە , 
گۆنا سەردار سەرۆكی لیژنەی ئارایشتگەكانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی ئەنجامدانی كاری "دوعاو نوشتەكردن" و بونی مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش و پابەندنەبونی خاوەنی ئاریشتگەكە بە رێنماییەكانی كاركردن لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی ئارایشتكەكە دراوە و لە بەرامبەر ئەو  كارەش رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە , سەرۆكی لیژنەكە ووتیشی : پێشتر چەندجارێك ئاسایش و قائیمقامیەتی سلێمانی خاوەنی ئارایشتگەكەیان لە سەرپێچیەكەی ئاگاداركردووەتەوە بەڵام بەردەوام بووە لەسەر كارەكەی و دواجار بڕیاردرا شوێنەكەی دابخرێت و لەبەرامبەر ئەو كارەش رووبەڕووی سزای یاسایی بكرێتەوە.

  راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

2338 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/10/2019
زیاتر
»
سلێمانی- كار بۆ چاره‌سه‌ری دیارده‌ی سواڵكردن ده‌كرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ كارێكی نه‌شیاوه‌ كافتریا نزیك مزگه‌وت یان شوێنی نیشته‌جێبوون‌ بێت....
»
قائیمقامی سلێمانی لەرەوشی تەندروستی سارا دەپرسێت...
»
لە سلێمانی بەرهەمی خۆماڵی "65%" پێداویستی بازاڕ دابین دەكات...
»
سلێمانی- بڕێك گوێزی خراپبوو له‌ناو ده‌برێت...
»
سلێمانی- كارگه‌یه‌كی دروستكردنی فاست داخرا...
»
بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تی (زینه)‌ له‌ناوبرا...
»
سلێمانی ... ئامادەكانی بۆ رێگری كردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت...
»
لیژنەهاوبەشەكان چاودێری خواردن و پێداویستیەكانی كەمپینی رۆژئاوا دەكەن...
»
قائیمقامی سلێمانی: كەمپینەكە هاوكاریەكی باشی مرۆیی دەبێت بۆ گەلی رۆژئاوای كوردستان...
Copyright ©2015. All rights reserved.