»   چالاکی رۆژانه
شه‌ربه‌تی شه‌ت له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌
له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌خوێندنگه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و هه‌رفرۆشگایه‌كیش پابه‌ندی لیستی خواردن و خواردنه‌وه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بێت سزا ده‌درێت.


له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌دواداچوون بۆ سكاڵای ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌ خوێندنگه‌ی گه‌ڕه‌كی كانی گۆمه‌ی شاری سلێمانی له‌سه‌ر شه‌ربه‌تی (شه‌ت) ‌به‌هۆیه‌وه‌ مناڵه‌كانیان توشی سكچوون و شكئێشه‌ بوون، بۆیه‌  لیژنه‌كان له‌ فرۆشگای خوێندنگه‌كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (185) كاتۆندا گرتووه‌‌.

  
نمونه‌ی شه‌ربه‌ته‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆپشكنین، وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ به‌ نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه‌ دراوه‌ته‌وه‌.

 
شه‌ربه‌تی شه‌ت ‌له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ كراووه‌‌ ‌له‌ كۆگایه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق عه‌مبار و ره‌وانه‌ی خوێندنگه‌ی كانی گۆمه‌‌ كراوه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاران، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی راسپاردووه‌ چاودێری فرۆشگای خوێندنگه‌كان بكرێت و لیستی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌‌ فرۆشگای خوێندنگه‌كان پابه‌ندبن پێوه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


بۆپه‌یوه‌ندی كردن به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌ (07708677777) یاخود له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ناونیشانی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) به‌دواداچون بۆ سكاڵاكانتان ده‌كرێت.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



912 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/10/2019
زیاتر
»
لیژنه‌كان بڕێكی زۆر شیری وشك له‌ناوده‌به‌ن...
»
لیژنه هاوبه‌شه‌كان؛ سه‌ردانه‌كان زیاد و سه‌رپێچی كه‌میان كردووه‌...
»
سلێمانی ... جوانكاری خانمان له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... هۆشیاری به‌ دایكان و باوكان ده‌درێت...
»
هۆشیاری ده‌رباره‌ی هه‌ڵمبونی ئاوی له‌ ده‌به‌نراوه‌كان ده‌درێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ بۆنه‌دا گیراوه‌...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌ دوكان و بازرگانه‌كان ده‌دات...
»
جۆرێكی سابونی ڕەقی لەناودەبرێت.....
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ژماره‌یه‌كی نوێ بۆ سكاڵا ته‌رخان ده‌كات...
»
لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ نه‌كڕن...
Copyright ©2015. All rights reserved.