»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی- كارگه‌یه‌كی دروستكردنی فاست داخرا

به‌هۆی كارنه‌كردن به‌پێی‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان‌ كارگه‌یه‌كی دروستكردنی فاست داده‌خرێت و رێكاری پێویست له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌گیرێته‌به‌ر.

 له‌ میانی سه‌ردانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ یه‌كێك له‌ كۆگاكان له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی، ده‌ركه‌وت له‌ كۆگایه‌كی كۆمپانیای (بینایی چاو) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مادده‌ی پاكه‌ره‌وه‌، جۆرێك له‌ فاست دروست ده‌كرێت كه‌ هیچ رێنماییه‌كی به‌كارهێنانی له‌سه‌ر نییه‌ و نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییه‌.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكان له‌و كۆگایه‌دا فاستی (پاكژ) ئاماده‌كراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێنماییه‌ك ده‌رباره‌ی پێكهاته‌كه‌ی و چۆنێتی به‌كارهێنانی له‌سه‌ر نوسرابێت. ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایه‌ كه‌ لقی دووه‌می كۆمپانیای (بینایی چاو)ه‌ مۆڵه‌تی كاركردنی نییه‌ و كرێكاری خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ كاری تێدا كردووه‌.

هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ئه‌م كۆگایه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ فاسته‌ی تێدا دروست ده‌كرێت، له‌ نزیكی قوتابخانه‌یه‌كه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی مه‌رج و رێنمایییه‌ ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كان رێگه‌ پێدراو نییه‌.

له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنه‌ی باڵا و به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئه‌و كۆگایه‌ داخرا و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌كرێت.



ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

936 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/10/2019
زیاتر
»
بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تی (زینه)‌ له‌ناوبرا...
»
سلێمانی ... ئامادەكانی بۆ رێگری كردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت...
»
لیژنەهاوبەشەكان چاودێری خواردن و پێداویستیەكانی كەمپینی رۆژئاوا دەكەن...
»
قائیمقامی سلێمانی: كەمپینەكە هاوكاریەكی باشی مرۆیی دەبێت بۆ گەلی رۆژئاوای كوردستان...
»
قائیمقامی سلێمانی پاڵپشتی خۆی بۆ كەمپینی (هه‌موومان رۆژاڤاین) نیشاندا...
»
بڕێكی زۆر پاقله‌ی وشك له‌ناوده‌برێت...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشداری توند ده‌داته‌ فرۆشگای خوێندنگاكان...
»
وه‌رگرتنی عموله‌ رێكخراوه‌ و جوتیارانیش ده‌ستخۆشی له‌ قائیمقام ده‌كه‌ن...
»
قائیمقامیەت و تەندروستی سلێمانی رێكاری نوێ بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان دەگرنەبەر...
»
قائیمقامیه‌ت چاودێری‌ سه‌رجه‌م پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌كات...
Copyright ©2015. All rights reserved.