»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی: كەمپینەكە هاوكاریەكی باشی مرۆیی دەبێت بۆ گەلی رۆژئاوای كوردستان

قائیمقامی سلێمانی كەمپینی "هەموومان رۆژئاڤاین" ی بەسەركردەوە و رایگەیاند كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی گەورەیەو داوای لە هەموو لایەك كرد دەستی كۆمەك و هاوكاری بۆ كەمپینەكە درێژ بكەن , 
ئەمڕۆ چوار شەممە 16, تشرینی یەكەمی 2019, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی  لە دووەم رۆژی كەمپینەكەدا لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە لە سلێمانی كەمپینی "هەموومان رۆژئاڤاین" ی بەسەركردەوە كە لەلایەن " دەزگای میدیایی كوردسات و رێكخراوی منداڵپارێزی  كوردستان و ئیبراهیم ئەحمەد فاوەندەیشن و گەشەپێدانی مەدەنیەت " CDO" و رێكخراوی فریادرەسەوە رێكخراوە و هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوكارییەكی بۆ كەمپینەكە دەربڕی و رایگەیاند : براو خوشكەكانمان لە رۆژئاوای كوردستان دووچاری زوڵم و ستەم و رەوشێكی دژوار بوونەتەوە و بەهۆی ئەو دۆخە خراپەی كە رووبەڕووی رۆژئاوا بووەتەوە بە هەزاران خێزانی كورد ماڵ و جێگەی خۆیان جێ هێشتووە و ئاوارەو سەرگەردان بوون , روونشی كردەوە  گەلەكەمان لە رۆژئاوا ئێستا چاویان لە هاوكاری و هەڵوێستی ئێمەیە لە بەرئەوە پێویستە هەمووان رۆڵی گرنگ و مێژووی خۆمان ببینین و بە كۆكردنەوەی كۆمەك و پێداویستی, هاوكاری براو خوشكەكانمان بكەین لە رۆژئاوای كوردستان , 
ئاوات محەمەد لە لێدوانیدا بۆ دەزگای میدیایی كوردسات ئەوەشی روونكردەوە ئەمە ساتەوەختێكی مێژوویەو پێویستە هەموومان لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتیە نیشتمانی و نەتەوەییەدابین كە مێژوو لێمان دەخوازێت , ئێستا گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان دووچاری دۆخێكی دژوار بونەتەوە و پێویستیان بە بەهاناوەچون و هاوكاری كردن هەیە , لەم رووەشەوە قائیمقامی سلێمانی داوای لە هەموو هاوڵاتیانی كوردستان و سەرمایەداران كرد وەك ئەرك و هەڵوێستێكی نیشتمانی و نەتەوەیی رۆڵی گرنگ و پێویستی خۆیان ببینن لە هاوكاری كردنی خوشك و باراكانمان لە خۆرئاوای كوردستان , ئاوات محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە دوو رۆژە كەمپینەكە دەستی پێكردووە و بەدەنگەوە هاتنێكی باش دەبینرێت بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكارییەكان و تا ئێستا بڕێكی باش خواردن و پێداویستی كۆكراونەتەوە و واش چاوەڕێ دەكرێت تا كۆتایی كۆمپینەكە بەهەزاران تۆن خواردن و پێداویستی كۆبكرێتەوە و رەوانەی خۆرئاوای كوردستان بكرێت , ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی دەستخۆی لە رێكخەرانی كەمپینەكەكرد و ووتی: هیوادارین كۆمەك و هاوكاریانەی لە هەرێمی كوردستانەوە كۆدەكرێنەوە هاوكاری و پاڵپشتیەكی باشی مرۆیی بێت بۆ گەلی رۆژئاوای كوردستان.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

454 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/10/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی پاڵپشتی خۆی بۆ كەمپینی (هه‌موومان رۆژاڤاین) نیشاندا...
»
بڕێكی زۆر پاقله‌ی وشك له‌ناوده‌برێت...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشداری توند ده‌داته‌ فرۆشگای خوێندنگاكان...
»
وه‌رگرتنی عموله‌ رێكخراوه‌ و جوتیارانیش ده‌ستخۆشی له‌ قائیمقام ده‌كه‌ن...
»
قائیمقامیەت و تەندروستی سلێمانی رێكاری نوێ بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان دەگرنەبەر...
»
قائیمقامیه‌ت چاودێری‌ سه‌رجه‌م پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌كات...
»
لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی: رێگه‌ ناده‌ین مافی كرێكاران بخورێت...
»
یەكەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سنە بەڕێوەچوو...
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
لیژنەهاوبەشەكان 47 تۆن خۆراك و شمەكی له‌ناوبردووه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.