»   هه‌واڵه‌کان
بڕێكی زۆر پاقله‌ی وشك له‌ناوده‌برێت


له‌یه‌كێك له‌ بازگه‌كانی سلێمانی ئاسایش ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك پاقله‌ی وشكدا گرت، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت به‌شێك له‌و پاقله‌یه‌ بۆ خواردن شیاو نییه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ بازگه‌ی (عه‌ربه‌ت) ئاسایشی سلێمانی گومانی له‌ بڕێكی زۆر (پاقله‌ی وشك) كرد كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌یویست له‌ سنوری گه‌رمیانه‌وه‌ بیهێنێته‌ ناو شاری سلێمانییه‌وه‌، به‌ نوسراوی ره‌سمی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداركرده‌وه‌، پاشان نمونه‌ی پاقله‌كه‌ نێردرا بۆ پشكنین.

به‌پێی وه‌ڵامی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پاقله‌ وشكه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی (91)فه‌رده‌ی (25)كیلۆگرامی بووه‌، به‌شێكی له‌ پشكنین ده‌رچووه‌ و به‌شێكیشی كه‌ بڕی (500) كیلۆگرامه‌ و هیچ به‌روارێكی به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نییه‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌ و شیاو نییه‌ بۆ خواردن.

دواتریش به‌ پێشنیاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئه‌و بڕه‌ پاقله‌یه‌ی كه‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.



ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

510 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/10/2019
زیاتر
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشداری توند ده‌داته‌ فرۆشگای خوێندنگاكان...
»
وه‌رگرتنی عموله‌ رێكخراوه‌ و جوتیارانیش ده‌ستخۆشی له‌ قائیمقام ده‌كه‌ن...
»
قائیمقامیەت و تەندروستی سلێمانی رێكاری نوێ بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان دەگرنەبەر...
»
قائیمقامیه‌ت چاودێری‌ سه‌رجه‌م پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌كات...
»
لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی: رێگه‌ ناده‌ین مافی كرێكاران بخورێت...
»
یەكەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سنە بەڕێوەچوو...
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
لیژنەهاوبەشەكان 47 تۆن خۆراك و شمەكی له‌ناوبردووه‌...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 ئەیلول دیاری كرا...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: پابەندبونی شوێنەكان زیادی كردووە...
Copyright ©2015. All rights reserved.