»   هه‌واڵه‌کان
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشداری توند ده‌داته‌ فرۆشگای خوێندنگاكان

جارێكیتر لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان فرۆشگای خوێندنگاكان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ پابه‌ندی فرۆشتنی ته‌نها ئه‌و خواردنانه‌ بن كه‌ به‌پێی رێنمایی ته‌ندروستی بۆیان دیاری كراوه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری پێویستیان له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌ به‌ر.

گۆران قادر_ سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: پێشتر ته‌واوی ئیداره‌ و فرۆشگای خوێندنگاكانیان له‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هیچ جۆرێك نابێت به‌ خوێندكاران بفرۆشرێن، به‌تایبه‌ت (جبس) به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و شیر و شه‌ربه‌تی پاكه‌ت و بنێشت و نقوڵ و له‌فه‌ی خواردنی سوره‌وه‌كراو.

وتیشی: ئه‌و خواردنانه‌ی به‌شی خۆراكی به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رێگه‌ی پێداوه‌ له‌ فرۆشگای خوێندنگه‌كاندا بفرۆشرێن بریتین له‌ (میوه‌ی وشككراوه‌ و چه‌ره‌سی داپۆشراو، له‌فه‌ی فه‌لافل و په‌تاته‌ی كوڵاو و مریشكی كوڵاو و له‌فه‌ی نۆكاو و قاورمه‌ و هێلكه‌ی كوڵاو و له‌فه‌ی په‌نیر به‌ جۆرێك ته‌نها جۆری كیری و سێگۆشه‌ی پێچراوبن)، فرۆشگاكان ده‌شتوانن میوه‌ی فرێش و پسكیتی پێچراو و نه‌سته‌له‌ی جۆری دارك و گه‌نمه‌شامی بفرۆشن.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ تێبینییان كردووه‌‌ له‌ چه‌ند خوێندنگایه‌ك پێشێلی رێنماییه‌كان كراوه‌ و خواردنه‌وه‌ی گازی و جبس و له‌فه‌ی سوره‌وه‌كراو فرۆشراوه‌ به‌ خوێندكاران، بۆیه‌ هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌  لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی فرۆشگای خوێندنگاكان ده‌كات و له‌كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك رێكاری پێویست ده‌گرێته‌ به‌ر.
وتیشی:  پێویسته‌ ئیداره‌ی خوێندنگاكان لیژنه‌ی تایبه‌تیان به‌ سه‌رپه‌رشتی فرۆشگاكان هه‌بێت و رێگه‌ نه‌ده‌ن خۆراكی خراپ و رێگه‌ پێ نه‌دراو به‌ خوێندكاران بفرۆشن. 



ش . غ
راگه‌یاندنی قائمقامیه‌تی سلێمانی

912 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/10/2019
زیاتر
»
وه‌رگرتنی عموله‌ رێكخراوه‌ و جوتیارانیش ده‌ستخۆشی له‌ قائیمقام ده‌كه‌ن...
»
قائیمقامیەت و تەندروستی سلێمانی رێكاری نوێ بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان دەگرنەبەر...
»
قائیمقامیه‌ت چاودێری‌ سه‌رجه‌م پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌كات...
»
لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی: رێگه‌ ناده‌ین مافی كرێكاران بخورێت...
»
یەكەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سنە بەڕێوەچوو...
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
لیژنەهاوبەشەكان 47 تۆن خۆراك و شمەكی له‌ناوبردووه‌...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 ئەیلول دیاری كرا...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: پابەندبونی شوێنەكان زیادی كردووە...
»
سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان 10 هه‌زار نه‌مام له‌ سلێمانی ده‌ڕوێنێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.