»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... بڕێك خورما له‌ناوده‌برێت

به‌هۆی نه‌شیاوی بۆخواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خورمادا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.


له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆكۆگاكانی عه‌مباركردنی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ده‌خورێت و به‌كارده‌هێنرێت، له‌ فرۆشگایه‌كی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (2) تۆن خورمادا ده‌گرێت كه‌ گومانی خراپبوونی لێده‌كه‌ن.


به‌شێك له‌خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كرێت بۆ پشكنین، وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ نه‌شیاو بۆخواردن و به‌كارهێنان ده‌درێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی خورماكه‌ له‌‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ر‌وی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


لیژنه‌ی كۆگاكان یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی كۆگا، عه‌لوه‌ و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی تیایدا عه‌مبار ده‌كرێت، ده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانیه‌وه‌ پشكنین بۆ مادده‌ عه‌مباركراوه‌كان ده‌كرێت و له‌كاتی هه‌بوونی گومان نمونه‌ی‌ ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و زانكۆی سلێمانی ده‌كات بۆ پشكنین. 



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

676 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/10/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێك دۆشاوی خورما له‌ناو ده‌برێت...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان پشكنین بۆ فرۆشگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن...
»
سلێمانی ... بڕێك جوانكاری خانمان له‌ناوده‌برێت...
»
لیژنه‌ی ژینگه‌: بڕینه‌وه‌ی دار سزای قورسی هه‌یه‌...
»
سلێمانی ... بڕێك زه‌یتوون له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ردا ‌گیرا‌...
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
چپس ... خۆراكێكی زیانبه‌خش...
»
سلێمانی ... لیژنه‌كان ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌...
»
ئه‌م جۆره‌ فاسته‌ له‌ناوده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.