»   هه‌واڵه‌کان
وه‌رگرتنی عموله‌ رێكخراوه‌ و جوتیارانیش ده‌ستخۆشی له‌ قائیمقام ده‌كه‌ن

جوتیارانی سنوری شاره‌زور و شارباژێڕ و بازیان ده‌ستخۆشی له‌ قائیمقامی سلێمانی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی عموله‌ له‌ جوتیارانی جێبه‌جێكردووه‌ و به‌رده‌وام چاودێری عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌كات.
له‌ میانی سه‌ردانێكیاندا بۆ قائیمقامیه‌ت، نوێنه‌ری جوتیارانی حه‌وزی بازیان و شاره‌زور و شارباژێڕ ده‌ستخۆشی ته‌واوی جوتیارانیان گه‌یانده‌ قائیمقامی سلێمانی و داوایان كرد له‌ وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌روبومی ناوخۆدا رێگه‌ له‌ هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بگیرێت یان باجی زیاتری بخرێته‌سه‌ر.

كه‌ریم ئه‌حمه‌د- نوێنه‌ری جوتیارانی شاره‌زور- رایگه‌یاند: به‌ته‌واوی بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی عموله‌ له‌ جوتیاران له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی جێبه‌جێكراوه‌ و جوتیارانیش زۆر سودیان لێ وه‌رگرتووه‌ و هاندانێكی باشه‌ بۆ هه‌موومان.

وتیشی له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌مێكی زۆری شێلم و تور و سڵقمان ده‌خه‌ینه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌ پێداویستی ناوخۆ زیاتره‌ و به‌شێكیشی هه‌نارده ‌ده‌كه‌ین، بۆیه‌ پێمان باشه‌ به‌رهه‌می هاورده‌ له‌م وه‌رزه‌دا سنوردار بكرێت.
ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی پێی راگه‌یاندن كه‌ سورده‌بن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری تایبه‌ت به‌ عموله‌ و له‌هیچ نوسینگه‌یه‌كی ناو عه‌لوه‌ قبوڵ ناكه‌ین عموله‌ له‌ جوتیاران وه‌ربگرێت و له‌و روه‌یشه‌وه‌ رێكاری پێویستمان گرتوه‌ته‌به‌ر.

وتیشی: هه‌رچی بكرێت ده‌یكه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی پێگه‌یاندنی هه‌ر به‌رهه‌مێكی ناوخۆدا هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ به‌رهه‌مه‌ سنوردار بكرێت.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ له‌پێناو رێكخستنی زیاتری كه‌رتی كشتوكاڵ و به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌روی بڕ و كوالێتییه‌وه‌ بڕیارمانداوه‌ هه‌موو نوسینگه‌یه‌ك كه‌ ده‌رمان و موادی كشتوكاڵی ده‌فرۆشێت له‌ژێر چاودێری ئه‌ندازیارێكی كشتوكاڵیدا بێت.


ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

784 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/10/2019
زیاتر
»
قائیمقامیەت و تەندروستی سلێمانی رێكاری نوێ بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان دەگرنەبەر...
»
قائیمقامیه‌ت چاودێری‌ سه‌رجه‌م پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌كات...
»
لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی: رێگه‌ ناده‌ین مافی كرێكاران بخورێت...
»
یەكەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سنە بەڕێوەچوو...
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
لیژنەهاوبەشەكان 47 تۆن خۆراك و شمەكی له‌ناوبردووه‌...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 ئەیلول دیاری كرا...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: پابەندبونی شوێنەكان زیادی كردووە...
»
سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان 10 هه‌زار نه‌مام له‌ سلێمانی ده‌ڕوێنێت...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی : چاودێری وورد و بەدواداچونی بەردەوام...
Copyright ©2015. All rights reserved.