»   لیژنه‌کان - داخستن
سلێمانی ... گۆشتفرۆشی کاکی سلێمان داخرا
بەھۆی فرۆشتنی  گۆشتی بەستوو بە نرخی خۆماڵی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشی کاکی سلێمان دادەخات و سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت؛ خاوەنەکەی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
بێوەی ئەحمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری و سەرۆکی لیژنەی دووی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەھۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بەنرخی گۆشی خۆماڵی بە ھاوڵاتیان و بونی  گۆشتی خراپ بوو لە دوکانەکەیدا ، لەلایەن ‌لیژنە ھاوبەشەکانەوە دوکانی گۆشتفرۆشی کاکی سلێمان  لەگەڕەکی کانی کوردە دادەخرێت.
وتی؛ خاوکردنەوە و دوبارە بەستنەوەی گۆشتەکە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، جگەلەوەی فرۆشتنی گۆشتی بەستو بەنرخی فرێش و خۆماڵی فێڵێ بازرگانی (غش تجاری)یە و یاسا سزای توندی بۆداناوە.
وتیشی؛ بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشی کاکی سلێمان دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.


ڕزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1692 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.