»   لیژنه‌کان - چالاکی
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان پشكنین بۆ فرۆشگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن

له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاران، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان راده‌سپێرێت به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ن بۆ پشكنینی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی له‌ فرۆشگاكان ده‌فرۆشرێت.


ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی راسپاردووه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانی فرۆشگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ن و پشكنین بۆ ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌ی به‌ خوێندكاران ده‌فرۆشرێت ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاران.


به‌ختیار فه‌ره‌ج، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ قائیمقامی سلێمانی فه‌رمانی به‌ لیژنه‌كان كردووه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانی فرۆشگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ن، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانیشه‌وه‌ پشكنین بۆ ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ ده‌كرێت بۆ‌خوێندكاره‌كان ئاماده‌ده‌كرێت.


وتی؛ جێبه‌جێ كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌مانی كاركردن له‌ فرۆشگای خوێندنگه‌كاندا، بۆیه‌ پێویسته‌ خاوه‌نه‌كانیان پابه‌ندبن به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سزای شوێنه‌كه‌ ده‌درێت.


وتیشی؛ خوێندنگه‌كان پابه‌ندن به‌جێبه‌جێكردنی لیستی ‌ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌‌ و‌ رێگری له‌ فرۆشتنیان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات كه‌له‌ (شیر و شه‌ربه‌تی پاكه‌ت، بنێشت، نوقڵ، له‌فه‌ی سوره‌كراو، هه‌موو جۆره‌كانی چپس و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان) پێكهاتوون. 


هه‌روه‌ك وتیشی؛ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ڕێی نوێنه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانییه‌وه‌ رێگری له‌ گرانفرۆشی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات به‌جۆرێك نابێت نرخی خوارده‌مه‌نیه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی فرۆشگای خوێندنگاكان زیاتر بێت.


ئاماژه‌ی بۆئه‌وشكرد، له‌گه‌ڵ چاودێری فرۆشگاكاندا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت پشكنین بۆ ته‌نكیی ئاوی خووێندنگا و باخچه‌ی منداڵان و دایه‌نگه‌كانیش ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ تانكی ئاوه‌كان سه‌ربانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن خاوێن كرابێتنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆی پیس بونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كه‌. 



س . ب
 راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

















378 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/10/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێك جوانكاری خانمان له‌ناوده‌برێت...
»
لیژنه‌ی ژینگه‌: بڕینه‌وه‌ی دار سزای قورسی هه‌یه‌...
»
سلێمانی ... بڕێك زه‌یتوون له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ردا ‌گیرا‌...
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
چپس ... خۆراكێكی زیانبه‌خش...
»
سلێمانی ... لیژنه‌كان ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌...
»
ئه‌م جۆره‌ فاسته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی :بەووردی چاودێری شێوازی كاركردنی ئارایشتگەكان دەكرێت...
»
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رماندا گرتووه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.