»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... بڕێك جوانكاری خانمان له‌ناوده‌برێت

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆ و مه‌وادی جوانكاری خانماندا ده‌گرن و هۆشیاری به‌خانمانیش ده‌درێت له‌كاتی بازاڕكردندا زیاتر ئاگاداربن.


له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌، له‌ دوكانێكی فرۆشتنی جوانكارییه‌كانی خانمان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (250) پارچه‌ شامپۆ و مه‌وادی جوانكاریدا گیراوه.


له‌ دوكانێكی‌ گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر مادده‌كاندا گیراوه‌ كه‌ به‌سه‌رچووبوون و شیاوی به‌كارهێنان نه‌بوون به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و شامپۆ و جوارنكاریانه‌ بووه‌ به‌سه‌ر خانماندا.


لیژنه‌كان خانمان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌كاتی كڕین وبه‌كارهێنانی جوانكارییه‌كاندا به‌وردی سه‌رنج له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی بده‌ن پاشان به‌كاریێنن، له‌كاتی هه‌بوونی جوانكاری خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ڕێی ژماره‌ (07708677777) لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌میان له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

340 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/10/2019
زیاتر
»
لیژنه‌ی ژینگه‌: بڕینه‌وه‌ی دار سزای قورسی هه‌یه‌...
»
سلێمانی ... بڕێك زه‌یتوون له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ردا ‌گیرا‌...
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
چپس ... خۆراكێكی زیانبه‌خش...
»
سلێمانی ... لیژنه‌كان ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌...
»
ئه‌م جۆره‌ فاسته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی :بەووردی چاودێری شێوازی كاركردنی ئارایشتگەكان دەكرێت...
»
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رماندا گرتووه‌...
»
لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت نرخ و شێوازی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران رێك ده‌خات...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.