»   لیژنه‌کان - چالاکی
لیژنه‌ی ژینگه‌: بڕینه‌وه‌ی دار سزای قورسی هه‌یه‌

لیژنه‌ی ژینگه‌ی چاودێری وردی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات كه‌ بدرێت بۆ پیسبونی ژینگه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌یش روبه‌روی یاسا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی بڕینه‌وه‌ی دار ده‌ده‌ن.


به‌پیی راپۆرتێكی لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌سێك له‌به‌رده‌م ته‌لارێكی پزیشكیدا له شه‌قامی برایم پاشای شاری سلێمانی هه‌ستاوه‌ به‌ بڕینه‌وه‌ی دارێكی به‌ ته‌مه‌ن له‌ جۆری سوره‌چنار، راسته‌وخۆش دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ لیژنه‌ی ژینگه‌ پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ئه‌نجامده‌ری كاره‌كه‌ كردووه‌ و دواتر لیژنه‌ی باڵا بڕیاریدا سزای دارایی ئه‌و خاوه‌نی ته‌لاره‌ بازرگانییه‌‌ بدات كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ بڕینی داره‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ و دارێكی گونجاوی به‌ته‌مه‌ن له‌ جێگه‌ی داره‌ بڕدراوه‌كه‌ بڕوێنێته‌وه‌.


له‌و باره‌یه‌وه‌ گۆران قادر- سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ژینگه‌ به‌رده‌وام كاری خۆی ده‌كات، ته‌واوی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كار بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه‌ ده‌كه‌ن و له‌ كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك رێكاری یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر.

داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد له‌ پێناو پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی شاره‌كه‌مان و ته‌ندروستی هه‌موولایه‌ك خۆیان له‌ بڕینه‌وه‌ی دارو دره‌خت بپارێزن، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌مو لایه‌ك هه‌وڵی سه‌وزتركردنی وڵاته‌كه‌مان بده‌ین.


وتیشی: هاوڵاتییانی شاره‌كه‌مان ده‌توانن له‌كاتی بینینی هه‌ر حاڵه‌تێكی بڕینه‌وه‌ی دار و ره‌خت به‌ هه‌ر بیانویه‌ك بێت لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره‌ بگیرێته‌به‌ر.



ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

984 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/10/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێك زه‌یتوون له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ردا ‌گیرا‌...
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
چپس ... خۆراكێكی زیانبه‌خش...
»
سلێمانی ... لیژنه‌كان ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌...
»
ئه‌م جۆره‌ فاسته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی :بەووردی چاودێری شێوازی كاركردنی ئارایشتگەكان دەكرێت...
»
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رماندا گرتووه‌...
»
لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت نرخ و شێوازی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران رێك ده‌خات...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سوپاسی ئه‌م شوێنه‌ ده‌كه‌ن...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.