»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامیه‌ت چاودێری‌ سه‌رجه‌م پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌كات

ئه‌و پاس و ته‌كسییانه‌ی خوێندكاران ده‌گوازنه‌وه‌ ده‌بێت ته‌واوی رێنماییه‌كانی هاتوچۆ و مه‌رجی سه‌لامه‌تی و لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سزای مادی هه‌تا لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن ده‌درێن.

لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی گواستنه‌وه‌ی منداڵانی باخچه‌ و خوێندكاران له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ خوێندنگا و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌، به‌به‌رده‌وامی و رۆژانه‌ له‌ چه‌ند كاتێكی جیاوازدا چاودێری ئه‌و پاس و ته‌كسییانه‌ ده‌كات كه‌ هاتوچۆ به‌ خوێندكاران ده‌كه‌ن و رێگه‌ نادات له‌ رووی نرخ و چۆنێتی گواستنه‌وه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان كار بكه‌ن.

رائید چالاك سه‌ڵاح- نوێنه‌ری هاتوچۆ و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ رایگه‌یاند: به‌پێی كۆنوسێك كه‌به‌به‌شداری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی واژوو كراوه‌ رێنمایی بۆ ته‌واوی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ هاتوچۆ به‌ خوێندكاران له‌ خوێندنگه‌ و باخچه‌كانی ساوایان و به‌ حكومی و ناحكومییه‌وه‌ ده‌كه‌ن. 

وتیشی: رێگه‌ نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێك له ژماره‌ی كوشنه‌كان زیاتر خوێندكار هه‌ڵبگرێت و نرخی گواستنه‌وه‌كانیش دیاریكراوه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ مه‌رجی توندوتۆڵی تێدا بێت و له‌ روی یاساییه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌پێی كۆنوسه‌كه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌ر خوێندگه‌یه‌كدا لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ سه‌رپه‌رشتی پاسه‌كان هه‌بێت و به‌ڵێننامه‌ و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌ی شۆفێر و پاسه‌كانی لابێت و ئیداره‌ی خوێندنگه‌كه‌ چاودێری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ بكات.

رائید چالاك وتیشی: هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه‌ نه‌بێت به‌ سه‌رپێچی هاتوچۆ بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت و راسته‌وخۆ به‌پێی یاسا سزای مادی ده‌درێت. 
له‌ باره‌ی نرخی گواستنه‌وه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌:
- ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌ی له‌ سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان نرخی گواستنه‌وه‌یان به‌ پاس له‌ (15 – 20) هه‌زار و بۆ ته‌كسی له‌ (25 – 30) هه‌زار دینار ده‌بێت بۆ هه‌ر مانگێك.
- ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌ناو شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموددان بۆ پاس (20 – 30) هه‌زار و بۆ ته‌كسی (25 – 35)هه‌زار دیناردا ده‌بن بۆ هه‌ر مانگێك و به‌پێی دورونزیكی نرخه‌كان كه‌م و زیاد ده‌كات.

لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی گواستنه‌وه‌ی منداڵانی باخچه‌ و خوێندكاران له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ خوێندنگا و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌ له‌ نوێنه‌ری هاتوچۆ و ئاسایش و گواستنه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌ و چاودێری بازرگانی پێكهاتووه‌ و بۆ گله‌یی و ره‌خنه‌ له‌ هه‌ر پاسێك یان ئیداره‌ی خوێندنگه‌یه‌ك كه‌ تێبینی ئه‌وه‌ كرابوو به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان كار ده‌كات، ده‌توانرێت له‌ رێگه‌ی په‌یجی قائیمقامیه‌تی سلێمانی یان ژماره‌ موبایلی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ (07708677777) سكاڵا بكرێت. 


ش . غ 
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
1534 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/10/2019
زیاتر
»
لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی: رێگه‌ ناده‌ین مافی كرێكاران بخورێت...
»
یەكەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سنە بەڕێوەچوو...
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
لیژنەهاوبەشەكان 47 تۆن خۆراك و شمەكی له‌ناوبردووه‌...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 ئەیلول دیاری كرا...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: پابەندبونی شوێنەكان زیادی كردووە...
»
سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان 10 هه‌زار نه‌مام له‌ سلێمانی ده‌ڕوێنێت...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی : چاودێری وورد و بەدواداچونی بەردەوام...
»
جوتیارە نمونەیەکە دەستخۆشی لەقائیمقامی سلێمانی دەکات...
»
كه‌ناڵی عیراقییه‌ داوای دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ قائمقامی سلێمانی ده‌كات...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.