»   هه‌واڵه‌کان
لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی: رێگه‌ ناده‌ین مافی كرێكاران بخورێت

لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكار له‌ ماوه‌ی مانگێكدا (110)شوێنكاری به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ و مافی بۆ ژماره‌یه‌ك كرێكاری دورخراوه‌ گه‌ڕاندووه ته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكاری سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ماوه‌ی مانگی (9)ی ئه‌مساڵدا سه‌ردانی (110) شوێنكار كراوه‌ كه‌ كرێكار كاری تێدا ده‌كات‌ و به‌دواداچونی بۆ‌ چۆنێتی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی كرێكاران و بوونی گرێبه‌ستی یاسایی و پێدانی موچه‌ به‌پێی گرێبه‌سته‌كان و دابینكردنی شوێنی پشودان و خواردنی ته‌ندروستیان كردووه‌. 

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ به‌هۆی پێشێلكردنی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردن‌ (4)پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و (16) شوێنیان بەهۆی بونی سەرپێچی ئاگادار كردووەتەوە,
له‌سه‌ر سكاڵای كرێكارانیش به‌دواداچوون بۆ ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی كرێكاران كراوه‌ و توانراوه‌ موچه و ماف بۆ چەندین كرێكار بگەڕێندرێتەوە و ژماره‌یه‌ك كرێكاریش له‌ئه‌نجامی به‌دواداچونی لیژنه‌كه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان. ژماره‌یه‌ك كرێكاریش سكاڵایان له‌ خراپی جۆری خواردنه‌كه‌یان كردووە له‌ یه‌كێك له‌ شوێنكاره‌كان، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت به‌هۆی دووری شوێنی دروستكردنی خواردنه‌كه‌وه‌ بووه‌ له‌ شوێنی كاری كرێكاره‌كان و توانراوه‌ به‌هاوكاری لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكاری سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی شوێنی كاری كرێكاران ده‌كات و رێنمایی پێویست ده‌دات به‌ كرێكاران له‌باره‌ی مافه‌كانیان‌، له‌ هه‌مان كاتدا رێنمایی پێویست كه‌ له‌ یاسا كارپێكراوه‌كاندا دیاری كراوه‌ ده‌یدات به‌ خاوه‌ن كاره‌كان له‌ روی سه‌لامه‌تی گیانی كرێكار و دابینكردنی شوێن و خواردنی ته‌ندروست و بوونی گرێبه‌ست و ده‌سته‌به‌ركردنی كرێكاره‌كان. له‌كاتی بوونی سه‌رپێچی و لادان له‌ رێنمایییه‌كان خاوه‌ن كاره‌كه‌ و شووێنه‌كه‌ روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێتەوە.



ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
302 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/10/2019
زیاتر
»
یەكەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سنە بەڕێوەچوو...
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
لیژنەهاوبەشەكان 47 تۆن خۆراك و شمەكی له‌ناوبردووه‌...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 ئەیلول دیاری كرا...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: پابەندبونی شوێنەكان زیادی كردووە...
»
سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان 10 هه‌زار نه‌مام له‌ سلێمانی ده‌ڕوێنێت...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی : چاودێری وورد و بەدواداچونی بەردەوام...
»
جوتیارە نمونەیەکە دەستخۆشی لەقائیمقامی سلێمانی دەکات...
»
كه‌ناڵی عیراقییه‌ داوای دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ قائمقامی سلێمانی ده‌كات...
»
ته‌واوی خانوو و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.