»   هه‌واڵه‌کان
یەكەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سنە بەڕێوەچوو

لەچەند رۆژی رابردوودا یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتوگوزار و گەشەسەندن لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بەبەشداری چەند وڵاتێكی ناوچەكە بەڕێوەچوو, لەپاڵ ئەو میوان و پسپۆڕانەی كە بەشداریان  لەكۆنفرانسەكەدا كرد, سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی وەك نوێنەری قائیمقامیەتی سلێمانی بانگێشتی كۆنفرانسەكە كرا , 
گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەشداربووی كۆنفرانسەكە رایگەیاند: كۆنفرانسەكە دەرفەتێكبوو بۆ تاوتوێكردنی پرسی گەشتوگوزار وەك سەرچاوەیەكی گرنگ داهاتوو چارەسەركردنی ئەو گرفت و بەربەستانەی كە لە بەردەم كەرتی گەشتوگوزار لە وڵاتانی ناوچەكە بەدی دەكرێت , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران جگە لە ئاڵو گۆڕە ئابوری و بازرگانیەكان و پەیوەندییە كلتوری و فەرهەنگیەكان , پەیوەندیەكی گرنگی گەشتوگوزاری پێكەوە كۆیان دەكاتەوە و رۆژانە ژمارەیەكی بەرچاو لە گەشتیارانی هەردوولا سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی یەكتر دەكەن و تادێت ژمارەی گەشتیارانیش لە زیادبوندایە , 
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشگەیاند : لە كۆنفرانسەكەدا بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران هاوڕابوون لەسەر گرنگیدانی زیاتر بە كەرتی گەشتوگوزار و پێشكەشكردنی كارئاسانی بۆ گەشتیاران و چارەسەركردنی ئەو گرفت و كەموكورتیانەی كە بەدی دەكرێت  بە ئامانجی گەشەسەندنی زیاتری كەرتی گەشتوگوزار لە نێوان هەردولادا .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

238 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/10/2019
زیاتر
»
دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كاندان...
»
لیژنەهاوبەشەكان 47 تۆن خۆراك و شمەكی له‌ناوبردووه‌...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 ئەیلول دیاری كرا...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: پابەندبونی شوێنەكان زیادی كردووە...
»
سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان 10 هه‌زار نه‌مام له‌ سلێمانی ده‌ڕوێنێت...
»
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی : چاودێری وورد و بەدواداچونی بەردەوام...
»
جوتیارە نمونەیەکە دەستخۆشی لەقائیمقامی سلێمانی دەکات...
»
كه‌ناڵی عیراقییه‌ داوای دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ قائمقامی سلێمانی ده‌كات...
»
ته‌واوی خانوو و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌...
»
زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ هاوردە كردن كەم دەكاتەوە...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.